چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێ له‌و شه‌ڕه چه‌کداریه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌یکه‌ن له عێراق و له سوریا، شه‌ڕێکی سایکۆلۆژیش ده‌که‌ن بۆ نانه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵکدا.
به‌شێکی گه‌وره‌ی شه‌ڕه‌کانی نێوان نه‌یاره‌کان، شه‌ڕی ده‌روونیه، ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت چه‌کداره
توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌م شه‌ڕه‌یاندا، جه‌نگێکی ده‌روونیشی ده‌ستپێکردووه. ئه‌م جۆره جه‌نگه ده‌روونیانه چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانه‌وه؟
فریشته که‌وه پسپۆڕی ده‌روونناسی ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌و جۆره شه‌ڕه سایکۆلۆژیه کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕه‌کان و ده‌شڵێت نمونه‌ی زۆریش هه‌ن بۆ کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و جۆره شه‌ڕانه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره و جه‌نگیز خان ده‌یانکرد به‌ر له هێرشه‌کانیان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خانم که‌وه ئاماژه‌ش به ڕۆڵی نه‌رێنی میدیاکان ده‌کات له ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ده‌شڵێت پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن که بوونه‌ته هۆکارێک بۆ هێنانه ئارای ڕه‌وشێکی نێگه‌تیڤانه له ناو کۆمه‌ڵگادا.
داعش هه‌ر هه‌مان داعشه له سوریاش و پێشتریش ژماره‌یه‌ک هێرشیان کرده سه‌ر کورد له کوردستانی سوریادا و هه‌مان ئه‌م میتۆدانه‌ی ئێستاشیان به‌کار ده‌هێنا، به‌ڵام له کوردستانی سوریا شکست به دوای شکستدا ده‌یخوارد و نه‌یتوانی هیچ به‌ره‌وپێشچونێک به‌ده‌ست بێنێت، بۆ جه‌نگه ده‌رونیه‌که‌ی داعش له‌وێ ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی نه‌بووه؟
فریشته که‌وه ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه هێشتا کوردی ڕۆژئاوا تینووی ئازادین و هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته بناغه‌ی تێکشکاندنه‌کانی داعش له ڕۆژئاوا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: