له نێوه‌ندی قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که‌دا، سه‌رۆکی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی راده‌سپێرێت تا حکومه‌تی نوێ پێکبهێنێت.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ده‌سبه‌جێ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه و ڕیده‌گه‌یه‌نێت مافی یاسایی خۆیه‌تی تا ببێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر.
له‌م ڕه‌وشه‌دا کێشه‌کان هه‌ر ته‌نها ناکۆکیه‌کان نین له‌ناو ماڵی شیعه‌دا یانیش
ئاڵۆزی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین ،ئه‌م حکومه‌ته نوێیه ئه‌گه‌ر پێکهێنرا ده‌توانێت چی بکات به‌رامبه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟ ئێران چ جۆره ڕۆڵێکی ده‌بێت؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
شه‌ڕه‌کان قورسن له ناو عێراقدا، هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشی گرتۆته‌وه، لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان گوتاری دژ به یه‌کیان هه‌یه، ئاله‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی خه‌ڵکدا، ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان (ڕووداو) وه‌ک کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی شه‌ڕی کورد و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕایده‌گه‌یه‌نێت 31 ی ئابێکی تر به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌مجاره‌یان ئه‌م 31 ی ئابه‌ی به‌ڕێوه‌یه له دژی کێ ده‌بێت؟ ئایا ده‌گاته ئه‌وه‌ی چاڵدێرانێکی تر بێته‌وه ئارا و ئه‌مجاره‌شیان ڕم ڕمێن و غار غارێنی ئه‌سپ سواره‌کانی ئمپراتۆریهتهکانی عوسمانلی و سه‌فه‌وی خاکی کوردستان بشێلنهوه؟
ڕه‌وشێکی هێنده ئاڵۆزه، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی ئێستا بۆی ده‌کرێت له‌وانه‌یه له چه‌ند کاژمێرێکی تردا ده‌یان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنه خێراکانی ڕووداوه‌کان.
چۆن ڕێگه له‌م شه‌ڕه چاوه‌ڕوانکراوانه ده‌گیرێت؟ چۆن ده‌توانرێت حکومه‌تێک پێکبهێنرێت هێنده کاریگه‌ر بێت تا تارماییه‌کانی بێهیوایی و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵک لابدات و هه‌ر هیچ نه‌بێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک متمانه‌ی خه‌ڵک بگێڕێته‌وه بۆ حکومه‌تی وڵاته‌که؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" دایه: