به‌پێی دواترین ڕاگه‌یاندن ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاواره‌کان له پاش شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به مه‌ترسیدار ناودێر ده‌کات.
هاوکات ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی کردووه به گواستنه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدیه‌کان له ناوچه سنوریه‌کانه‌وه بۆ ئۆردوگای نه‌ورۆز له مزیک شاری قامیشلو له کوردستانی سوریا.
وه‌ک ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌زاران ئاواره که زۆربه‌یان له ئێزیدیه‌کانن له خاڵی سنوریی سێمێلکاوه گواستراونه‌ته‌وه.
به‌ڕه‌ڤان ئه‌حمه‌د، ڕۆژنامه‌وان له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت هێشتاش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو که به زیاتر له 5 هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن له چیای شنگال ماونه‌ته‌وه و ده‌شڵێت هاوکاریه مرۆییه‌کان ده‌گه‌نه ئاواره‌کان و ده‌شڵێت هه‌وڵی به‌رده‌وامیش هه‌ن له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریکا و هێزی پێشمه‌رگه و گهریلاکانیشهوه هه‌ن بۆ به هاناوه چوونی ئاواره‌کان.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ئه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی په‌که‌که و یه‌په‌گه ڕێگرییان کردبێت له هێزێکی هاوبه‌شی ئه‌مریکی و پێشمه‌رگه بۆسه‌ر شنگال، به‌ڕه‌ڤان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه کردووه و ئه‌وه‌ی ڕوویداوه دانوستاندن له نێوانیاندا کراوه و به‌و شێوه‌یه نه‌بووه که له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باسکراوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ڕه‌ڤان ئه‌حمه‌د، ڕۆژنامه‌وان له ڕۆنامه‌ی ئاوێنه کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: