بەرێوەبەرى ئاسایشى كەركوكى پارتى زانیارى نوێ ى لەبارەى چۆنیەتى دزەكردنى چەكدارەكانى داعش بۆ نێو شارى كەركوك ئاشكراكرد ، كە ئەو چەكدارانە تائێستا ژمارەیەكى زۆریان لێكوژراوە و ژمارەیەكیشیان لەنێو گەرِەكەكانى كەركوكدا خۆیان حەشارداوە.
فەرماندەیەكى هێزى پێشمەرگە پلانێكى گەورەى داعشى بۆ دەنگى ئەمەریكا ئاشكرا كرد ، كە بەپێى وتەى فەرماندەكە ناوەرۆكى پلانەكە هەوڵدانى ئەو رێكخراوە بووە بۆ كۆنترۆڵكردنى شارى كەركوك بەڵام پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان شكستیان بەپلانەكە هێناوە
کاتژمێر 3 ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک چەکدارى داعش دزەیانکردە نێو شارى کەرکوک و قەزاى دوبسى رۆژئاواى کەرکوک. ژمارەیەک لەو چەکدارانە کوژراون و ژمارەیەکیشیان رۆیشتونەتە نزیک بینا و باڵەخانەکان و بە قەناس تەقە لە هێزە ئەمنیەکان دەکەن
فەرماندەکانى پێشمەرگە، ئاماژە بەوەدەکەن داعش بەشەوان هێز دەهێنێتە نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە رۆژئاواى کەرکوک و بەرۆژ هێزەکانى دەکێشێتەوە ، جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە ئەو رێکخراوە هەندێک ناوچەى لەباشورى کەرکوک چۆڵکردووە
فەرماندەیەكى باڵاى حەشدى شەعبى ، ئاشكرایكرد سەردانەكەى ڕۆژى هەینى رابردووى حەیدەر عەبادى سەرۆك وەزیرانى عێراق ئەنجامى هەبووە و هەماهەنگى لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكاندا هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى كەركوك.
حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى کەرکوکى کرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانى هێزى پێشمەرگەدا لەبارەى کۆنترۆڵکردنەوەى حەویجەوە گفتووگۆى کرد ، بەڵام جگە لە لێتکترتێگەیشتن هیچ رێکەوتنێک لەنێوانیان دا ئەنجام نەدرا
دوێنێ لەگەڕەکى موسەڵاى کەرکوک کچێکى تەمەن 15 ساڵ خۆى خنکاند و باوکیشى لە لێکۆڵینەوەى سەرەتاییدا ، هۆکارى خۆ خنکاندنى کچەکەى بۆ ئەوە گێراوەتەوە کە بەهۆى دەست نەرۆییەوە نەیتوانیوە جلى قوتابخانەى بۆ بکرێت
دوو گەنجى دانیشتوى قەزاى دوبزى سەر بە پارێزگاى کەرکوک چەند کارمەندێکى ئاسایشى ئەو قەزایە تۆمەتبار دەکەن بەوەى بە قورسترین شێوە ئەشکەنجەیان داون
لەگەڵ نزیکبونەوەى وادەى هێرشى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان بۆ سەر قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک ، بەرپرسانى هێزە ئەمنیەکان دەڵێن داعش ناو قەزاکەى چۆڵکردووە و هێزەکانى بردووەتە دەوروبەرى حەویجە
لەگەڵ نزیكبونەوەى وادەى هێرشكردنە سەر قەزاى حەویجەى رۆژئاواى كەركوك ، دانیشتوانى ئەو قەزایە و گوندەكانى دەوروبەرى بەلێشاو هەڵدێن و ژێر دەسەڵاتى داعش بەرەو سەنگەرەكانى پێشمەرگە جێدەهێڵن.
بارودۆخی ئابوری و تێکرای ئەو قەیرانە سیاسی و کارگێریانەی کە کاریکردۆتە سەر بژێوی ژیانی خەڵک بەگشتی لەهەرێمی کوردستاندا؛ دەرئەنجام سەرباری ناڕەزاییەکان و رەخنەکان و لەتێکڕای ئەو نەهامەتیانە
هێزەکانى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەى هێرشێکى هاوبەش بۆ سەر قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک ئەنجام بدەن ، لە کاتێکدا ئامادەکاریەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئەو قەزایە دەستیپێکردووە
بەشێک لە پەرلەمانتاران و بەرپرسان سەردانەکەى بارزانى و وەفدى بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان بۆ بەغدا بە گرنگ وەسف دەکەن ، بەو مەرجەى هەرێم خواستى چارەسەرکردنى کێشەکانى لەگەڵ بەغدا هەبێت
جەعفەر شێخ مستەفا کە هاوکات ئەندامى ژورى ئۆپەراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵە، بۆ دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە و هاوپەیمانان رێککەوتوون لەسەر بەشدارى کردنى پێشمەرگە لە شەڕى موسڵ دا."
فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، ئاشكرایدەكات لەنزیكترین كات دا هێرشى هێزە عێراقیەكان و پێشمەرگە بە هاوكارى هێزەكانى هاوپەیمانان بۆ سەر شارى موسڵ دەستپێدەكات
ژمارەیەكى زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم پەروەردەى كەلار گردبوونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا داواى پێداچوونەوەیان به سستمى پاشەكەوتكردنى موچە و پـێدانى موچەكانیان كرد لە كاتى خۆیدا
دیاردەى ژن کوشتن لەناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان بەردەوامى هەیە و لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا ، تەرمى دوو ژن دۆزراونەتەوە کە شوێنى فیشەک بە جەستەیانەوە بووە
شەوى ڕابردوو بەدەیان خێزانى ئاوارەى نیشتەجێى نێو كامپەكانى كەركوک لەلایەن ئیدارەى ئەو پارێزگایەوە دەركران ، بەبیانوى چۆڵكردنى كامپەكان و ئامادەكارى كردن بۆ وەرگرتنى ئاوارەى شەرى حەویجە، كەدواتر خێزانە ئاوارە دەركراوەكان لەكامپەكانى سنورى ئیدارەى گەرمیان جێیانكرایەوە.
هێزێكى گروپى عەسایب ئەهلولحەقى شیعى لە خورماتو لەلایەن فەرماندەیى گشتى ئەو گروپەوە بەرەو بەغدا كشێنرایەوە ، بەرپرسانى كوردیش دەڵێن ئەو گروپە بەشێک بوون لە سەرچاوەى كێشەكانى قەزاكەیان لە ڕابردودا
دواى راگرتنى هەڵكەندنى خەندەق بۆ ماوەى چەند مانگێك لەلایەن وەزارەتى پێشمەرگەوە و بەهۆى قەیرانى داراییەوە، هێزى پێشمەرگە هەڵكەندنى خەندەقى بەدەوروبەرى هەرێمى كوردستاندا و لەناوچە جێناكۆكەكان دەستپێكردەوە
زیاتر نیشـان بده