چەكدارەكانى داعش سەرقاڵى لێدانى خەندەقن لە دەوروبەرى ئەو گوندانەى باشورى كەركوك كە لە ژێر كۆنترۆڵى هێزەكانیاندان، بەرپرسانى پێشمەرگەش گومان لەو كارەى داعش دەكەن و پێیانوایە پلانێكى گەورەى لەپشتەوەیە
حكومەتى عێراق هێزى ئۆپەراسیۆنى كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاى حەویجەى پارێزگاى كەركوكى پێكهێنا و بەرپرسانى پێشمەرگەش ، جەخت لەسەر ئەوەدەكەنەوە كە بەشدارى لەو شەڕەدا دەكەن.
فەرماندەكانى پێشمەرگە لە سنورى رۆژئاوا و باشورى كەركوك كە سەربە یەكێتى و پارتین ، جوڵاندنى هێز لەدژى یەكترى بەهۆى ناكۆكى نێوان حیزبەكانیان لەسەر بیرە نەوتیەكانى كەركوك رەتدەكەنەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە هێزیان نەجوڵاندووە
نوێنەرانى كەركوک لە پەرلەمانى عێراق پرۆژەیەكیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک ئامادەكردووە كە ماوەى 11 ساڵە هەڵبژاردن لەو پارێزگایە ئەنجام نەدراوە
شەوى رابردوو لەناوچەى زەرگەى باشورى خۆرئاواى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین داعش هێرشى كردە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگەو دواى شەرێكى دوو كاتژمێرى ، هێرشەكە بەگیان لەدەستدانى 2 پێشمەرگە كۆتایى پێهێنرا
ڕەوتێكى سیاسى نوێ لە كەركوك لە ژێر ناوى ( بەرەى دیموكراسى گەل) خۆى راگەیاند ، كە سەرجەم دامەزرێنەرانى ئەم رەوتە نوێیە كوردن و دانیشتوى كەركوک و ناوچە جیاجیاكانى هەرێمى كوردستانن
حكومەتى عێراق هەڕەشەى هەناردنە دەرەوەى نەوتى كەركوك دەكات بەتانكەر و لەرێگەى ئێرانەوە و بەرپرسانى كەركوكیش ئەو هەڕەشەیە بەكارتى فشار دەبینن، ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەى 6 مانگە و بەهۆى ناكۆكیەكانى لەگەڵ هەرێم ، حكومەتى عێراق ناردنە دەرەوەى نەوتى كەركوكى راگرتووە
ڕۆژی چوارشەممە بە پاڵپشتى چەند لایەنێكى شیعى خۆپیشاندانێكى گەورە لەدیالە بۆ لابردنى پارێزگار ئەنجامدرا و ، بریارە خۆپیشاندانێكى جەماوەرى بۆ پشتیوانى پارێزگار و هێشتنەوەى لە پۆستەكەى ئەنجام بدرێت
ژمارەیەک چەكدارى نەناسراو باوكێک و 5 كوڕیان لە گوندى جدێدەى سەر بە ناحیەى جەبارەى پارێزگاى دیالە ڕفاند و لە قەزاى خورماتووى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدینیش دوو گروپی چەكدارى شیعە بەشەڕهاتن
ئازاد جهبارى سهرۆكى لیژنهى ئهمنى لهئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك ، بهدهنگى ئهمهریكاى ڕاگهیاند"منداڵهكه كه بۆمب ڕێژكرابوو ، عهرهبه و لهلایهن هێزه ئهمنیهكانهوه ڕزگاركراوه بهڵام بهسوكى برینداربووه."
گوڵباخ حەسەن یەكێک لەو ژنە چالاكوانانەى كە هەوڵى داوە بەسەرهاتى ئەو ژن و كچە ئێزیدیانە دیكۆمێنت بكات كە لە چنگى داعش رزگاریان بووە
شەوى رابردوو لەنزیك گوندى تیمارى سەربە قەزاى چەمچەماڵ 4 چەكدارى كوردى داعش كەوتنە بۆسەیەكى هێزەكانى دژە تیرۆرەوە و هەر 4 چەكدارەكە كوژران
شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە دوو چەكدار كە گومان دەكرێت سەربە داعش بن كەوتنە بۆسەى هێزەكانى ئاسایشەوە لە نزیك گوندى دێلێژەى سەربە قەزاى چەمچەماڵ و هەردوو چەكدارەكە خۆیان تەقاندەوە و كوژران
شەوى پـێنجشەممە لەسەر هەینی رابردوو داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیكردە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لە ناوچەى زەرگەى سنورى قەزاى خورماتووى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدین و دواى پێكدادانێكى دوو كاتژمێرى هێرشەكانى داعش تێكشكێنران
پەرلەمانى عێراق بڕیارى دا بە قەرەبووكردنەوەى زیانلێكەوتوانى شەڕى نێوان پێشمەرگە و حەشدى توركمانى لە قەزاى خورماتوو و بە شەهید هەژماردەكردنى ئەو كەسانەى لە گرژیەكاندا گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەى دانانى بۆمبێكى چێنراوەوە بیرە نەوتى ژمارە 34 ى كێڵگەى نەوتى ئاڤانا لەنزیك گوندى سلیمان پەخشانى رۆژئاواى كەركوك گڕى گرت ، بەڵام تەقینەوەكە هیچ زیانێكى گیانى لێنەكەوتوەتەوە
شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە داعش لە رێگەى چەند مەفرەزەیەک چەكدارەوە هێرشى كردە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەگوندى موڕەى باشورى كەركوک ، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە هێرشەكەى داعش تێكشكێنرا
حكومەتى عێراق دەیەوێت سوپا ڕەوانەى ناوچە كوردستانیەكانى پارێزگاى سەڵاحەدین بكات و ، هێزى پێشمەرگەش لەو ناوچانە رێوشوێنى سەربازى گرتووەتەبەر بۆ ڕێگرتن لەگەڕانەوەى سوپاى عێراق
شەوى ڕابردوو ژمارەیەكى زۆر خێزانى دانیشتووى قەزاى حەویجە لەكاتى هەڵاتنیاندا بەرەو سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەلایەن چەند مەفرەزەیەكى داعشەوە درانە بەر دەسترێژى گوللە و چەند كەسێكیان لێكوژرا.
شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە هێزى دژە تیرۆر و پێشمەرگە لە گوندەكانى رۆژئاواى كەركوک 4 كەسیان دەستگیركرد ، بە تۆمەتى ئەوەى پلانداڕێژەى تەقاندنەوەى كۆگاى نەوتى باى حەسەن بوون و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن"تەقینەوەكە كێشەى بۆ هەناردەكردنى نەوت دروست نەكردووە."
زیاتر نیشـان بده