کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر 5 شوێنی لەشکری لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە هێزی ئێرانی و حزبوڵڵا و ملیشیای عێراقیـیان لێـیە
ئەندامانی پارتی جەهەپە دەڵێن دادگایەکی وڵاتەکەیان بڕیاری داوە بەرپـرسی پارتەکەیان لە ئستەنبوڵ 9 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بکرێت بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵات لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵاتیـیەکانەوە
یادیدەرێکی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی وتووێژ لەگەڵ حوثیـیە یاخیبووەکانی یەمەن دەکات بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ شەڕی نێو ئەو وڵاتە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر تۆڕێکی گەورەی کۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی کە دەستی هەیە لە بە قاچاغبردنی نەوت لە ڕێگەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵاوە بۆ ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا
دادگایەکی تورکیا بڕیاری داوە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پـێشووی هەدەپەی ئازادبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیندانیکراوە بە تۆمەتێکی دیکە لە زیندان دەهێڵرێتەوە
بۆنەی ڕۆژی کار Labor Day پشوویەکی نیشتمانیە و دورستبووە بۆ ڕێزگرتن لە کرێکارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕۆڵیان لە ئابوری وڵاتدا
یاریزانێکی ئێرانی کە بەشداری لە پاڵەوانێتی جۆدۆ لە ژاپـۆن کردبوو، دەڵێت ناوێرێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی پاش ئەوەی سەرپـێچی لە فەرمانێکی حکومەت کردبوو سەبارەت بە کشانەوە لە یاریـیەک تاوەکو یاری لەگەڵ یاریزانێکی ئیسرائیلی نەکات
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ پـێشکەشکردنی سکاڵایەک بە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ئەوەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئیسرائیل لە پشت هێرشی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبیـیە
لەشکری ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی حکومەتی سوریا یەک لایەنە ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی هەزاران کەسی سیڤیل ئاوارەبوون
ئۆفیسی جێگیری سەرۆکی ئەمەریکا پاش نێوەڕۆی سێشەممە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکەی جەنگی کە نازانرێت سوری بووە یان ڕووسی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆردومانی ناوچەیەکیان کردووە لە نزیک خاڵێکی چاودێری تورکیا لە ناو خاکی سوریا
سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادە گرێبەستی زیاتر لە بواری لەشکری و سیڤیلی لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدات، وە یەکێک لە باشترین فڕۆکە جەنگیـیەکانی خۆی بەو وڵاتە بفرۆشێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سوریا دەڵێت دەستیانکردووە بە کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی یەپەگە لە چەند ناوچەیەکی نزیک سنوورەکانی تورکیا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی لە 7 ی مانگی هەشت پـێیگەیشتوون
دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بەوەی حەشدی شەعبی دەڵێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی حەشد لە پارێزگای ئەنبار لە نزیک سنووری سوریا
نوری ئەلمالیکی سەرۆک وەزیری پـێشووی عێراق دەڵێت ئەگەر بسەلمێنرێت ئیسرائیل لە پشت هێرشی سەر کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بووە، ئەوا وڵاتەکەی بە یارمەتی ئێران وەڵامداتەوە
سەرۆکی تورکیا بە هاوتا ڕووسیایـیەکەی گوتووە هێرشی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای ئیدلیب زیان بە هەوڵەکانی ئاشتی دەگەیەنێت و دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکی
کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو تۆمەتانەی حەشدی شەعبی ڕەتکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردبووەوە سەبارەت بە تەقینەوەی چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشد
ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بەغدا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بووە
ئەمڕۆ دووشەممە سوپای تورکیا چووەتە نێو گوندی سیران کە سەر بە ناحیەی سیدەکانە دوو شوانیان لەو گوندە دەستگیرکرد
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت کاروانێکی لەشکری وڵاتەکەی بەرەو باشوری پارێزگای ئیدلیبی سوریا بەڕێکەوتبوو، بەڵام هێرشی ئاسمانی کراوەتەسەر و ئاکامدا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە
زیاتر نیشـان بده