دەسەڵاتدارانی تورکیا 3 سەرۆکی شارەوانی کوردیان لە پـۆستەکانیان لادا بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوکات لەسەر هەمان تۆمەت 418 کەسیان دەسـتگیرکردووە
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەڵێن هاوڵاتیـیەکیان کە لە ئۆکرانیا دەسـتگیرکرابوو بە تۆمەتی سەرۆکایەتیکردنی تۆڕێکی گەورەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری حەشیشە لەسەر ئنتەرنێت، لە فڕۆکەخانەی کیێڤی پایتەخت لە دەستی پـۆلیس هەڵهاتووە
کۆمەڵێک لە شارەزایانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە دەستبەجێ 3 ژنی ئێرانی ئازادبکەن کە ناڕەزایـیان دەربڕیبوو لە بەرامبەر ئەو یاسایانەی ژنان ناچاردەکەن حیجاب ببەستن
وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی لەبەر هۆکاری مرۆیی ڕێگە بە ڕەشیدە تڵەیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەدەن سەردانی ئیسرائیل بکات
سەرۆک وەزیری عێراق فەرمانی کردووە هەموو سەربازگە و عەمبارەکانی چەک و تەقەمەنی ببرێنە دەرەوەی شارەکان، ئەمەش پاش تەقینەوەی عەمبارەکانی تەقەمەنی لە سەربازگەیەکی بەغدای پایتەخت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا
دادگای باڵای چیای تاریق بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەشتیـیە نەوتەی ئێرانی دا کە لە سەرەتای مانگی حەوتەوە دەستی بەسەرداگیرابوو بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا
هێزەکانی حکومەتی سوریا ئەمڕۆ پـێنجشەممە کۆنترۆڵی چەند گوندێکی دیکەیان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان کرد کە پـێشتر لە ژێر دەستی گروپە جیهادیـیەکاندا بوون
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI دەڵێت لە ویلایەتی ئۆهایۆ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵیان دەستگیرکردووە پاش ئەوەی لەسەر ئنتەرنێت داوایکردبوو تەقە لە کارمەندانی پـۆلیس و ئاسایشی فیدراڵی بکرێت
دانیشتوانی ناوچەی شبیلی باشوری سۆماڵ دەڵێن 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی لەشکری نزیک ناوچەکەیان تەقیونەتەوە، بەڵام نازانن زیانەکان چی بوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سەر بە فیرقەی ئەلحەمزەی سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕێگەیەکی نوێیان داناوە بۆ پارە سەندن لە هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی عێراق ناڕەزایی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیل بە نیازە لەو هێزەدا بەشداری بکات کە بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە کەنداو پـێکدەهێنرێت بۆ پاراستنی کەشتیـیەکان
ئەو گەنجە نەرویژیـیەی دەستگیرکراوە بە تۆمەتی هەوڵی کوشتنی خەڵکی لە نێو مزگەوتێکی شارۆچکەیەکی نزیک شاری ئۆسلۆ لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت نامەیەکی سێ لاپەڕیی باشی لە کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور پـێگەیشتووە، بۆیە شیانی هەیە جارێکی دیکە پـێکەوە کۆببنەوە
دادگایەکی ئەمەریکا بڕیاری زیندانی 5 ساڵی بۆ کاردارێکی لوبنانی دەرکرد بە تاوانی فرتوفێڵکردن بە ئامانجی خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمەریکا بەسەر حزبوڵڵای لوبنان و کۆمەککردنی دارایی ئەم ڕێکخراوە کە لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکاندایە
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەو وتووێژانەی لە نێوان کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکایی و تورکی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنکەرە بەڕێوەدەچوون لەبارەی سوریاوە
سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە وەزارەتی دادی وڵاتەکەی کرد پـرۆژە یاسایەک ئامادەبکەن کە تیایدا سزای مەرگ بسەپـێنرێت بەسەر ئەو کەسانەی تاوانی ڕقوکینە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن
تورکیا جارێکی دیکە داوای لە ئەمەریکا کرد چیتر یارمەتی هێزە کوردیـیەکانی سوریا نەدات، ئەمەش هاوکاتی هەوڵەکانی واشنتن بۆ ڕازیکردنی ئەنکەرە لەوەی هێرش نەکاتە سەر ئەو هێزە کوردیـیانە
سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت ڕێکخراوەکەیان نایەوێت پـێشبڕکێـیەکی نوێی چەک دەستپـێبکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە پەیماننامەی INF کشایەوە
هێزی دەریایی ئەمەریکا پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دوایـین قۆناغەکانی بەستنی بەشەکانی کەشتی فرۆکە هەڵگری USS John F. Kennedy نیشان دەدات
دەسەڵاتداران لە بەیژینی پایتەختی چین فەرمانیان بە فرۆشگا و ڕێستورانتەکانی شارەکەیان کردووە هەرچی وشەی عەرەبی لەسەر شوێنەکانیان نووسیویانە بیسڕنەوە و لە بریان وشەی چینی بەکاربهێنن
زیاتر نیشـان بده