ئەمڕۆ دووشەممە سوپای تورکیا چووەتە نێو گوندی سیران کە سەر بە ناحیەی سیدەکانە دوو شوانیان لەو گوندە دەستگیرکرد. لەو بارەیەوە ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بۆ دەنگی دەڵێت خەڵکی ئەو گوندە لەبەر شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا 25 ڕۆژە لەو گوندە نەماون تەنها سێ ماڵ لەوێ مابوون ئەمڕۆش سوپای تورکیا دوو شوانی بە ناوەکانی عەبدولقەهار و جیهاد لە لای خویان هێشتبووە کە کاریان شوانیە دواتر ئازادکراون.
لە لایەکی ترەوە بە پێی زانیاریەکان هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی بۆڵێیان کردووە لە بناری قەندیل بەو هۆیەوە زەرەر و زیانێکی زوری بەر بە ڕەز و باغی گوندنشینان گەیاندووە و هاووڵاتیەکیش بەهۆی ئەو بۆردومانەوە برینداربووە.