هەریەک لە سیناتۆر لیندزی گراهامی کۆماری و سیناتۆر کرێس ڤان هاڵنی دیموکرات پـرۆژە بڕیارێکیان ئامادەکردووە بۆ سزادانی تورکیا لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی هێزە کوردەکانی سوریا دەستپـێکردووە
سەرۆکی عێراق هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا بە مەترسیدار ناودێرکرد، دەڵێت جێی مەترسیـیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشی لەشکری تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشە لەشکریـیەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریای شەرمەزارکرد و داوای لە ئەنکەرە کرد کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەی بهێنێت
سیناتۆرێکی گەورەی کۆماری دەڵێت ئەگەر تورکیا بچێتەوە ناو سوریا ئەوا دەبێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باجێکی گەورە بدات
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی وڵاتەکەی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپـێکرد
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت 2 چەکداری داعش شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەنجومەنی ڕەققەی لەشکری
سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە کە گوتبووی کوردەکان لە پاڵ ئەمەریکایـیەکاندا شەڕیان کردووە، بەڵام ئەمەریکا لە بەرامبەردا پارە و چەکی دابینکردووە
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری گشتی دەڵێت سەرۆک ترامپ ڕاوێژی بە وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی لەشکر کردووە سەبارەت بە سوریا و لە ئێستادا هیچ گۆڕانکاریـیەک بەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە نەکراوە
کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت لە توانا لەشکریـیەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دڵنیایە وە ئەو هێزانە ڕووبەڕووی هێزەکانی تورکیا دەبنەوە ئەگەر هاتوو هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی باکوری سوریا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جارێکی دیکە هوشداری دا بە تورکیا کە هێرشکردنە سەر ناوچە کوردیـیەکانی سوریا بەبێ هیچ هۆکارێک ئاکامی خراپی دەبێت بۆ سەر ئابوری ئەو وڵاتە
جێگری سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لە بەردەم هەڕەشەکان چۆک دانادات، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هۆشداریـیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا
جۆنەثان هۆفمان یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەوڵی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا
کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی ژمارەیەکی زۆر کەمی سەربازی لە ناوچەکانی باکوری سوریا لەسەر سنووری تورکیا گواستووەتەوە
دوو سیناتۆری ئەمەریکایی دەڵێن هەردوو پارتی ناو کۆنگرێس سزا بەسەر تورکیا دەسەپـێنن ئەگەربێت و هێرش بکاتە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا
سەرۆکی ئەمەریکا داکۆکی لە بڕیارەکەی بۆ کشانەوە لە سوریا دەکات و دەڵێت وەها دانرابوو بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە سوریا بمێنینەوە، ئەمەش چەند ساڵێک پێش ئێستا، بەڵام وەهامان لێهات بەبێ هیچ ئامانجێک زیاتر و زیاتر بچینە نێو شەڕێکەوە کە هیچ سوودی
نوێنەری پـێشووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوە لە ناوچە سنووریـیەکانی سوریا لەگەڵ تورکیا
"تهنها له دوێنێدا ژمارهی كوژراوهكان بههۆی ئهو پێكههڵپژانانهوه گهیشته یانزه كهس"
بەپـێی داتاکانی حکومەتی ئەمەریکا ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا بە ئاستێک دابەزیوە کە 50 ساڵە ڕێژەی وەها کەمی بەخۆیەوە نەدیوە، واتە لە ساڵی 1969 وە
ڕێبەری شیعەکانی عێراق داوای لە هەرسێ دەسەڵاتی تەشریعی و جێبەجێکار و دادوەری وڵاتەکەی کرد بە کردار هەنگاوی ڕوون بنێن بۆ چاکسازی ڕاستەقینە لە وڵاتەکەدا. جەختی کردەوە لەم ئەرکەدا پەرلەمان بەرپـرسیارێتی گەورەی لەسەر شانە، بەو پـێـیەی دەسەڵاتی تەشریعی و چاودێری هەیە
زیاتر نیشـان بده