Accessibility links

یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا: پشتیوانی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا ناکەین


جۆنەثان هۆفمان یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەوڵی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا، دەڵێت:

وەزارەتی بەرگری بە ڕاشکاوانە بە تورکیای گوتووە، وەک چۆن سەرۆک پێی گوتووە، ئێمە ئۆپەراسیۆنێکی تورکی بۆ سەر باکوری سوریا پەسەند ناکەین. هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا پشتیوانی یان بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە ناکەن.

لە وتووێژکانی وەزارەتی بەرگری لەگەڵ لەشکری تورکیا، هەمیشە جەختمان کردووەتەوە سەر ئەوەی هەماهەنگی و هاوکاری باشترین ڕێگەن بۆ ئارامی لە ناوچەکەدا. مارک ئاسپەر وەزیری بەرگری و جەنەراڵ مارک مێڵی سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا بۆ هاوتا تورکەکانیان دووپاتکردووەتەوە هەر کارێکی یەک لایەنە ئاکامی خراپی بۆ تورکیا دەبێت. وەک چۆن سەرۆک ترامپ گوتی تورکیا لە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەوانی دیکە بەرپـرسیار دەبێت لە هەزاران چەکداری داعش ئەوانەی بەدیلگیراون لەو هەڵمەتەی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناتۆ و هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانێتی کاردەکەین بۆ دووبارە ئاگادارکردنەوەی تورکیا لە ئاکامەکانی شیانی کەوتنەوەی ناسەقامگیری بۆ تورکیا و ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە.

XS
SM
MD
LG