ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت ژمارەی کوژراوانی ئاکامی خۆپـیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، گەیشتە 31 کەس کە زۆربەیان خۆپـیشاندەرانن
کاربەدەستێکی عێراق دەڵێت لەسەر داوای حکومەتی وڵاتەکەی دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێراندا داخراون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا بە لایەنی کەم 173 کەسی سیڤیل لە وڵاتەکە کوژراون بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی تەقەمەنیـیەکانی جەنگەوە
ئاژانسی دەنگوباسی فارسی نیمچە فەرمی ئێران دەڵێت دەزگای هەواڵگیری پاسداران توانیویەتی هەوڵێک پـوچەڵ بکاتەوە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران
یەکەم ساڵیادی کوژرانی جەمال خاشقچی نووسەری و ڕۆژنامەوانی سعودی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرامبەر کونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودیـیە لە ئستەنبوڵ بەڕێوەچوو
خۆپـیشاندانی ناڕەزایی بۆ ڕۆژی دووەم بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتەوە و هێزەکانی ئاسایش بە بەکارهێنانی ئاو و گازی فرمێسک ڕێژ و گولـلە هەوڵی بڵاوەپـێکردنی خۆپـیشاندەرانیان داوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت لە ئەنجامی پـێکدادانی خۆپـیشاندەران و هێزەکانی ئاسایش لە لە بەغدای پایتەخت 2 کەسی سیڤیل کوژراون و نزیکەی 200 کەسی دیکە برینداربوون
جەنەراڵ مارک مێڵی پـۆستی سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکای گرتەدەست تاوەکو شوێنی جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد بگرێتەوە
حکومەتی یۆنان بڕیاری دا هەتا ساڵی 2020 نزیکەی 10 هەزار کۆچبەری نایاسایی ڕەوانەی تورکیا بکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ئاگر لە نێو کەمپـێکی کۆچبەران کەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێک و برینداربوونی 17 کەسی دیکە
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت لە ناوبردنی ئیسرائیل چیتر خەون نیـیە و دەکرێت بێتە دی
هەردوو حکومەتی عێراق و سوریا دەروازەی سنووری (قائم- ئەلبوکەمال)یان کردەوە بۆ بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان هەردوو وڵات، ئەمەش پاش 5 ساڵ لە داخستنی بەهۆی شەڕی داعشەوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی دەستبەرداری نەوت و غازی ئێران نابێت سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بەسەر تاراندا
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت ئەو کەسەی پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی هاوتا ئۆکرانیـیەکەی ئاشکراکردووە، کارمەندێکی دەزگای CIA یە و لە کۆشکی سپی کاری کردبوو
دادگایەکی تورکیا بڕیاری دا زانایەکی وڵاتەکەی 15 مانگ زیندانی بکرێت بە تاوانی ئاشکراکردنی زانیاری نهێنی سەبارەت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ئاکامی پـیسبوونی ژینگەی وڵاتەکەی
سەرۆکی عێراق دەڵێت ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بە تایبەتی مەسەلەی کەرکوک و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە توندی وەڵامی سەرۆکی تورکیای دایەوە کە دوێنێ سێشەممە لە وتارەکەی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیلی بە دڕندە ناودێرکرد
فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفریکا دەڵێت هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر داعش لە لیبیا و لە ئەنجامدا 11 تێرۆرست کوژراون و هیچ کەسێکی سیڤیل زیانی پـێنەگەیشتووە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکانی سەر وڵاتانی ئاشتیخواز، ڕژێمی سەرکوتکاری ئێرانە
سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوای لە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کرد ڕێکەوتنێکی نوێی ناوکی لەگەڵ ئێران مۆربکەن تاوەکو شوێنی ڕێکەوتنە کۆنەکەی ساڵی 2015 بگرێتەوە
سەرچاوەیەک دەڵێت کاربەدەستێکی ئەمەریکا لوبنانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی وڵاتەکەی سزای هەر لایەن دەدات پشتیوانی حزبوڵڵا بکات
زیاتر نیشـان بده