سه‌رله‌نوێ پێكدادان له‌نێوان پۆلیسی عیراقی و خۆپیشانده‌ران له‌به‌غدادی پایته‌خت سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ته‌نها له دوێنێدا ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌هۆی ئه‌و پێكههڵپژانانهوه گه‌یشته یانزه كه‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق بڵاوبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كیه‌كانی پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌كان له پۆلیس و ته‌ندروستی عیراقی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه قوربانی نوێ هه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژی حكومه‌ت ئه‌نجامدراون له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشتۆته لانی كه‌م 88 كه‌س له به‌غداد و شاره‌كانی تری عیراق.
ڕۆژی شه‌ممه تا ڕاده‌یه‌ك ئارامی باڵی به‌سه‌ر به‌غداد كێشا ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان له به‌غداد هه‌ڵگرت به‌و هۆیه‌وه هاتوچۆ له ناوه‌ندی ئه‌و شاره گه‌ڕایه‌وه دۆخی ئاسایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوهپێكران له‌و گۆڕه‌پانه‌ی پێشتر خۆپیشانده‌ران تێیدا كۆده‌بونه‌وه.
ئه‌م پێكههڵپژانانه زیاتر خوێناوییه له‌وكاته‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی 2017 ڕاگه‌یه‌نراوه بۆته هۆی ته‌نگهه‌ڵچنین به كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كهساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پێكهیێناوه، ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت چه‌ندین به‌ڵێنی ناڕونی داوه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنانه نه‌بۆته هۆی ڕازی كردنی عێراقیه‌كان.
ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تیش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هێزی نوێ ده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی زیاتركردنی فشاره‌كان له‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی وازهێنانیان.
سه‌رچاوه ڕۆیته‌رز