گوته‌بێژی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێت ته‌رمی 5 کارمه‌ندی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆزراونه‌ته‌وه، پاش هه‌شت مانگ له‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕفاندبوون
بڕیاره جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نیویۆرک کۆببنه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له پاش ڕاگه‌یاندنی کڵێشه‌ی رێککهوتنـنامهی له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران و سوککردنی سزاکانی سه‌ر ئێران
سه‌رۆکی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی برده‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 94 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتی هێناون له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه بایکۆتکرا
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی قه‌ڕه‌باڵغی بازرگانی له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه
ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی نیپاڵ له زیادبووندایه و به‌پـێی دوایـین ئامار گیان له‌ده‌سـتدانی 3700 که‌س پشـتڕاستکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی هێشـتا کۆمه‌ڵێـک گوند هه‌ن که له ناوچه شاخاویـیهکانن
پۆلیسی ئیتالیا ده‌ڵێت ده‌ستی کردووه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی بۆ ده‌ستگیرکردنی 18 گومانباری سه‌ر به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی .
هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر پردێکی سه‌ره‌کیدا له شاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا که‌وتبووه ژێر ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی هه‌سـتانه‌وه بوون له کڵێسا‌ی سانتا کایریاکۆس و ژۆلیتای سه‌ر له نوێ بنیادنراوه‌ته‌وه له‌و شاره کوردیـیه‌ی قه‌راغ ڕووباری دیجله، مه‌سیحی نه‌بوون، به‌ڵکو موسڵمان بوون
سه‌رۆکی ئه‌رمینیا سوپاسی ڕێبه‌رانی جیهانی کردووه که به‌شدارییان کردووه له سه‌ده‌یه‌مین ساڵیادی قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمینیه‌کان به ده‌ستی تورکه عوسمانلیه‌کان له ساڵی 1915 دا.
له‌شکری لوبنان ده‌ڵێت 8 توندڕه‌وی داواکراوی ده‌ستگیرکردووه که یه‌کێکیان سه‌ربازی له‌شکری وڵاته‌که‌یه.
کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریی ده‌ڵێت که‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی که له‌وانه‌یه چه‌کیان پێبێت بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی حوثی له وڵاتی یه‌مه‌نی به شه‌ڕ وێرانبوو دوورکه‌وتونه‌ته‌وه.
سکرتێری گشتی ناتۆ زانیاری ده‌دات له‌سه‌ر دانانی بنکه‌یه‌کی له‌شکری ڕوسیا له نزیک سنوری ئۆکرانیاوه که زیاتر له هه‌زار پارچه که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی قورسی له‌شکری و سیسته‌می چه‌کی پێشکه‌وتوو و تانک و تۆپی تیادا داناوه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکریدا که له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ئه‌نجامدرابوو له دژی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌یه‌کی سنووری له نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتاندا 2 بارمته که یه‌کێـکیان ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وی دیکه‌یان ئیتالی بوو به هه‌ڵه کوژران
تورکیا ده‌ڵێت باڵیۆزی خۆی بۆ نه‌مسا بانگهێشتکردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی حزبه‌کانی ئه‌و وڵاته که نوێنه‌رایه‌تیـیان له په‌رله‌ماندا هه‌یه به‌یانـنامه‌یه‌کیان واژوکردووه که تیایدا کوشـتنکاریـیه‌کانی سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ری له دژی ئه‌رمه‌نه‌کان له تورکیا ئه‌نجام دران به جینۆساید ناودێرکرد
فڕۆکه جه‌نگیه‌کان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر شوێنه‌کانی حوسیـیه‌کان له یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش دوو ڕۆژ پاش کۆتاییهێنان به هه‌ڵمه‌تی له‌شکری ناسراو به "عاسیفه‌ت ئه‌لحه‌زم" به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیـیه
تالیبانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستده‌کاته‌وه به هێرشه‌کانی وه‌رزی به‌هار و دووباره داوای کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان ده‌کات ئه‌وانه‌ی له وڵاته‌که‌ی ماونه‌ته‌وه
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژران
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن که‌سێـکی توندڕه‌وی ئیسلامیـیان ده‌ستگیرکردووه که خۆی پـڕچه‌ک کردبوو به نیازی هێرشکردنه سه‌ر کڵێســایهک یان زیاتر
دانیشتوان و کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له شاری ته‌عزی باشوری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن ده‌ڵێن حوسیـیه‌کان له پاش شه‌ڕێـکی قورس ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر لیوایه‌کی له‌شکری له شاره‌که‌یاندا
کاربه‌ده‌ستی باڵای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ڤیدیۆ دڕنده‌کانی له لایه‌ن داعش و گروپه‌کانی تره‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی شه‌ڕی ده‌رونی
زیاتر نیشـان بده