حکومه‌تی ئه‌ثـیوپـیا سێ ڕۆژی ماته‌مینی گشـتی له وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و 28 هاوڵاتیـیه‌ی که به ده‌سـتی داعش له لیبیا کوژران
ڕێکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له 19 ی مانگی سێـیه‌وه هه‌تا 17 ی ئه‌م مانگی چواره 944 که‌س له یه‌مه‌ن کوژراون له‌گه‌ڵ 3487 که‌سیش برینداربوون
دادگایه‌کی میسر حوکمی 20 سـاڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراو ده‌رکرد به تاوانی به‌رپـرسیارێتی له کوشـتنی خۆپـیشـانده‌ران له ماوه‌ی حوکمڕانیـیه‌که‌ی که ته‌نها یه‌ک سـاڵ درێژه‌ی کێشـا
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نابێت ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی درێژبکرێته‌وه
هێزێـکی چه‌کداری شیعه‌کانی عێراق ئه‌و ته‌رمه‌یان ڕاده‌سـتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌ی کرد که ده‌ڵێن هی عیزه‌ت دوریـیه، ئه‌وه‌ی جێـگری دیکتاتۆری پـێشووی عێراق سه‌دام حسێن بوو و له ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی کوژرانی بڵاوکرایه‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن عیزه‌ت دوری جێـگری یه‌که‌می دیکتاتۆری پـێشووی عێراق سه‌دام حسێن له ئۆپه‌راسیۆنێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تدا له ناوچه‌ی حه‌مرین کوژراوه
ئۆتۆمبێلێک له ده‌ره‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ته‌قێته‌وه له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که به شارێکی ئارام داده‌نرێت له ڕووی ئاسایشیه‌وه.
پێناچێت کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا و عێراقیش ته‌با نه‌بن له‌سه‌ر باشترین شێوه‌ی شکستپێهێنانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پـێشوازی له یارمه‌تی ئێران له شه‌ڕی دژی داعش له وڵاته‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که‌وا خۆشـحاڵ نیـیه به‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێران وێنه‌کانی نیشـان ده‌درێت که له به‌ره‌کانی شه‌ڕی عێراقدایه
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن پـیاوێـک که سـاڵی ڕابردوو هه‌وڵی کوشـتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی دابوو، ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن دادگایه‌کی ئسته‌نبوڵه‌وه حوکمی 10 سـاڵ و 8 مانگ زیندانی درا
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ئه‌و گوناهبارکردنه نوێیانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که هێزه سه‌ربازیه‌کانی چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنابێت له‌م ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
که‌سێکی ئه‌مریکایی له ستانی ئۆهایۆ که به مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا گوناهبار کراوبووه، ده‌ستگیرکراوه.
ڕوسیا ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به نا جێگیری و پشێوی زیاتر له ڕه‌وشی ئۆکرانیا ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌ربازی بیانی له ناوچه‌که بن.
پۆلیس له که‌شمیری هیندستان ده‌ڵێت ڕێبه‌رێکی ناوداری جوداییخوازی ده‌ستگیر کردووه به‌هۆی یارمه‌تیدانی ڕێکخستنی گردبوونه‌وه‌یه‌ک تا داوا بکرێت پاکستان کۆنترۆڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی هێمالایا بکات.
کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری میسر ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لا ڕێگا له‌بن ماشێنیکی له‌شکری له میانه هێرشکردنیان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی میلیشیاکان له نیمچه دورگه‌ی سینا له باکوری وڵاته‌که‌دا ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری کوژرا و یه‌کێکی تر برینداربوو
سه‌رۆکی ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یی و نهرمیـیهی ئێران نیشـانی داوه بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، له پشت ئه‌و بڕیاره‌ی بووه بۆ پـێدانی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری جۆری S-300 به‌و وڵاته
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆکرانیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕایانگه‌یاند بۆزینا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی TODAY له نزیک ماڵه‌که‌ی خۆیدا له کیێڤ ته‌قه‌که‌ی لێکرابوو
هه‌زاره‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری شاری دۆربان له ئه‌فه‌ریکای باشوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خۆپیشاندانیان کرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین سه‌باره‌ت به توندووتیژی ئه‌م دواییه دژ به په‌نابه‌ران که بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و ئاواره‌بوونی هه‌زاره‌ها که‌سی دیکه
سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ ڕێکه‌وتنێـکی ناو‌کی قبوڵ ناکات ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو سزاکانی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه لانه‌برێن
کاربه‌ده‌سـتان و دانیشـتوان ده‌ڵێن داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوچه‌ی دیکه‌ی له ده‌وروبه‌ری شـاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار داگیرکردووه
زیاتر نیشـان بده