تورکیا ده‌ڵێت باڵیۆزی خۆی بۆ نه‌مسا بانگهێشتکردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی حزبه‌کانی ئه‌و وڵاته که نوێنه‌رایه‌تیـیان له په‌رله‌ماندا هه‌یه به‌یانـنامه‌یه‌کیان واژوکردووه که تیایدا کوشـتنکاریـیه‌کانی سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ری له دژی ئه‌رمه‌نه‌کان له تورکیا ئه‌نجام دران به جینۆساید ناودێرکرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند حه‌سه‌ن گۆیژ باڵیۆزی تورکیا بۆ نه‌مسا بانگهێشتی وڵات کراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها باڵیۆزی نه‌مسا بۆ تورکیا ئه‌ویش بانگهێشتی وه‌زاره‌ت کراوه تاوه‌کو ناڕه‌زایی تورکیای پـێبگهیهنن.
دوێنێ سێشه‌ممه هه‌ر شه‌ش حزبه‌که‌ی نێو په‌رله‌مانی نه‌مسا بهیانـنامهیهکان مۆرکرد و به دوایدا خوله‌کێـک به پـێوه وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیـیه‌کان.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه " وه‌کو ئه‌رکێـکی مێژوویی که پاشایه‌تی نه‌مساوی- هه‌نگاری هاوپه‌یمانی ئیمپـراتۆریه‌تی عوسمانی بوو له ده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا، به‌رپـرسیارێتی ئێمه‌یه دانبنێـین به‌وه‌ی ئه‌و کاره دڕندانانه‌ی کرابوون جینۆسایدبوون و سه‌رزه‌نشتیان ده‌که‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی " په‌رله‌مانی نه‌مسا مافی ئه‌وه‌ی نیـیه گه‌لی تورک تۆمه‌تباربکات به تاوانێـک که به پـێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕاستیـیه مێژوویـیهکانه."
پاشان له به‌شێـکی دیکه‌ی به‌یانـنامه‌که‌دا نووسراوه " ده‌بێت چاک بزانرێت تورکیا و میلـله‌تی تورکیا هه‌رگیز ئه‌م بوختانه له دژی مێژوویه‌که‌ی له بیر ناکات."
زۆرێـک له مێژووناسان و توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نی له کوشـتنکاریـیه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له ژێر حوکمڕانی ئیمپـراتۆریه‌تی عوسمانی کوژراون و ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو جینۆسایدبووه. به‌ڵام تورکیا به توندی ئه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت له‌و ڕووداوانه تورکیش تیایاندا کوژراون.