سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکریدا که له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ئه‌نجامدرابوو له دژی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌یه‌کی سنووری له نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتاندا 2 بارمته که یه‌کێـکیان ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وی دیکه‌یان ئیتالی بوو به هه‌ڵه کوژران.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و ڕووداوه له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه ڕاستیـیه‌کی قورس و تاڵه که له ته‌متومانی و ناڕوونی شه‌ڕدا به گشتی ڕووده‌ده‌ن. شه‌ڕی ئێمه به وردی له دژی تێرۆره، هه‌ڵه و هه‌ندێـک جار هه‌ڵه‌ی کوشنده ڕه‌نگه ڕووبده‌ن، به‌ڵام یه‌ک شت ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له زۆر وڵاتی تر جیاواز نیشان ده‌دات ئه‌وه‌یه ئێمه ئاماده‌ین ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامی هه‌ڵه‌کانمان بـبینه‌وه و په‌ندیان لێ وه‌ربگرین."
سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد ده‌زگا هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌یانده‌زانی بارمته له‌و بینایه‌دا بوون که کرابووه ئامانج. گوتیشی زانیاریـیه‌کانی پـێـیان گه‌یشتووه پـشـتڕاستیان کردووه‌ته‌وه واڕن واینشتاینی ئه‌مه‌ریکایی و جیۆڤانی لۆپـۆرتۆی ئیتالی له کرده‌وه‌یه‌کدا که له مانگی یه‌کی ڕابردوو ئه‌نجامدرابوو کوژراون.
گوتیشی کرده‌وه‌که ته‌واو به‌پـێی ڕێنمایـیه‌کانی نه‌هێشـتنی تێرۆر ئه‌نجام درابوو و پـێـیان وابووه که‌سی سیڤیل له‌و شوێنه‌دا نین له کاتی هێرشه‌که‌دا.
جێی ئاماژه‌یه بارمته ئه‌مه‌ریکایـیه‌که پـزیشک بووه و بۆ ئاژانسی گه‌شه‌پـێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکایی له پاکسـتان کاری کردبوو و له سـاڵی 2011 له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه ڕفێندرا. ئیتالیـیهکهش که بۆ ڕێـکخراوێـکی کۆمه‌کی ئه‌ڵمانی کاری ده‌کرد ئه‌ویش له پاکسـتان له مانگی یه‌کی 2012 ڕفێندرا.
هه‌روه‌ها له‌و کرده‌وه‌یه‌دا دوو ئه‌مه‌ریکایی سه‌ر به قاعیده‌ش کوژران، ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د فاروق ڕێبه‌رێـکی گروپه‌که و ئاده‌م غهدان که بۆ ماوه‌یه‌ک گوته‌بێژی گروپه‌که بوو.