هێزی ده‌ریایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستیان کردووه به یاوه‌ریی کردنی ئه‌و که‌شتیه بازرگانیانه‌ی ئاڵای ئه‌مریکایان هه‌ڵکردووه واته ئه‌وانه‌ی له که‌نداوی فارس‌دا به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا بۆ دڵنیابوونه له‌وه‌ی هیچ ته‌گه‌ره و گرفتێک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ناهێنرێنه ئاراوه بۆ که‌شتیه‌کان.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنه وه‌ک وه‌ڵامێکه بۆ ڕه‌فتاری وروژێنه‌ری ئێرانی له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی که‌شتیه‌کی بار هه‌ڵگر ئاڵای دوڕگه‌کانی مارشاڵی هه‌ڵکردبوو و دواتریش ده‌ستگیر کردنی تاقمی که‌شتیه‌وان و هه‌روه‌هاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌شتیه‌که‌ش.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه ده‌ڵێت داوا له که‌شتیه‌که کراوه له به‌نده‌ره‌که‌دا له‌نگه‌ر بگرێت به‌ڵام ڕه‌تی کردۆته‌وه و ئه‌وجا هێزی ده‌ریایی ئێران بڕیاری خۆی داوه تا که‌شتیه‌که بهێنرێته به‌نده‌ره‌که.
ئێران ده‌ڵێت هێڵی ناردنی مایرێسک که که‌شتیه‌که‌ی تیادا تۆمارکراوه پاره‌ی له‌سه‌ر که‌ڵه‌که بووه و پاره‌ی نه‌داوه.
به‌پێی پرۆتۆکۆڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێگه‌دراوه به که‌شتیه‌کان له ته‌نگه‌ی هورمزه‌وه هاتووچۆ بکه‌ن به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک تا ئه‌و شوێنه‌ی هیچ پێشێلکاریهکیان نه‌بێت، وه‌ک هه‌ڵگرتنی چه‌ک یان کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری.