دادگایه‌کی پاکستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ 10 که‌س بڕییه‌وه به‌هۆی تێوه‌گلانیان له ته‌قه‌کردن له مه‌لاله یوسفزهی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له ساڵی 2012 .
هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌کداره‌یان له نێواندا نیـیه، ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له مه‌لالا کردبوو، به‌ڵام ده‌ستیان له هێرشه‌که‌دا هه‌بووه. وا باوهڕدهکریت هێرشبه‌ره‌که به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌رباز بووبێت.
تاڵیبان مه‌لالای کردبووه ئامانج به‌هۆی کاره‌کانی بۆ په‌ره‌پێدان و هاندانی خۆینده‌واری بۆ کچان.
مه‌لالا، که خه‌ڵکی دۆڵی سیواته له باکوری خۆرئاوای پاکستان، ته‌قه له‌سه‌ری کرابوو له‌و ده‌مه‌ی هێرشکرایه سه‌ر باسی قۆتابخانه‌که‌ی، که هه‌روه‌ها دوو کچی تری تیا برینداربوو. له دواییدا به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێکه‌وت بۆ تیمارکردن و له‌وی مایه‌وه و له خۆیندن و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی به‌رده‌وامه.
مه‌لاله سـاڵی ڕابردوو و له ته‌مه‌نی 17 سـاڵیدا خه‌ڵاتی نۆبڵی پـێ به‌خشرا.
مه‌لاله له چالاکییه‌کانی بۆ هاندانی خۆینده‌واری بۆ کچان به‌رده‌وامه که هه‌روه‌ها کتێبێکی به ناوی "من مه‌لاله‌م" له ساڵی 2013 چاپکردووه.