وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەمەریکا سیستەمێـکی موشەکی بە توانای خۆی ڕەوانەی تورکیا دەکات بە مەبەستی یارمەتیدان لە شەڕی دژی داعش
ڕۆژنامەوانێـکی ئەمەریکایی کە شوێنی کارەکەی لە تورکیایە، دەڵێت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئستەنبوڵ ڕێگەیان پـێنەداوە بچێتە ناو تورکیا و سواری فڕۆکەیەکیان کردووە کە بەرەو شاری شیکاگۆی ئەمەریکا گەڕاوەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا براک ئۆباما ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 250 سەربازی دیکەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ سوریا بە مەبەستی یارمەتیدانی هێزە خۆجێـیەکانی شەڕی داعش دەکەن
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن دوو خۆکوژ مزگەوتێـکی شیعەیان لە باشوری ڕۆژئاوای بەغدا کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا 8 کەس کوژراون و 33 کەسی دیکە برینداربوون
ڕووسیا ڕاپـۆرتی چەند میدیاکی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا فڕۆکەی ئیسرائیلیـیان کردووەتە ئامانج
ئەکرەم زاڤێ هونەرمەندی شێوەکار و ئەندامی هێزی جەوهەری، ئەوەی پاڵپشـتی هێزەکانی ئاسایش دەکەن بۆ پاراستنی ناوچەکانیان لە قامیشلوو، باس لە چۆنیەتی هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و کوردی ناو شارەکەی دەکات
چوار کەسی ئاکادیمی و دوو ڕۆژنامەوان ئەمڕۆ هەینی لە تورکیا دادگایی دەکرێن لەسەر کەیسی جودا کە پەیوەستن بە ئازادی ڕادەربڕین، ئەوەی لە سایەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکە بەرتەسک بووەتەوە
پـرنس ڕۆجەر نێڵسون گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی ناسراوی ئەمەریکا لە تەمەنی 57 سـاڵیدا کۆچی دواییکرد و بە دوای خۆیدا بە دەیان کاری هونەری جوانی بۆ وڵاتەکەی و هەموو جیهان جێهێشت
سەرۆکی ئەمەریکا براک ئۆباما و ڕێبەرانی وڵاتانی کەنداو کۆبوونەتەوە بە مەبەسـتی تاووتوێکردنی ڕێگەکانی کە دەتوانرێت لێـیانەوە زیاتر کاربکرێن بۆ سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شکستهێنان بە داعش و قاعیدە
دادگای باڵای ئەمەریکا بڕیاری دا کە دەبێت ئێران لە پارە سڕکراوەکانی خۆی نزیکەی 2 ملیار دۆلار بدات بۆ قەربووکردنەوەی قوربانیانی ئەو هێرشانەی کە ئێران پـێوەیان تۆمەتبارکراون
سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە عەرەبسـتانی سعودیـیە و چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدول عەزیز سەبارەت بە کۆمەڵێـک بابەت وتووێژ بکات، لەوانە ئێران و شەڕی یەمەن و هەوڵەکانی دەدرێن بۆ شکستهێنان بە داعش و شەڕی ناوخۆی سوریا
سکرتێری گشـتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەڵێت وڵاتانی عەرەبی کەنداو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێکەوتوون لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزی گەڕۆکی دەریایی هاوبەش بە مەبەستی ڕێگەگرتن لەوەی ئێران چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی یەمەن بکات
هێلەری کلنتن و دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنیان بەدەسـتهێنا لە هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ویلایەتی نیویۆرک و بەمەش زیاتر نزیک دەبەنەوە لەوەی ببنە کاندیدی پارتەکانیان
دانمارک دەڵێت لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش، ئەرکەکانی خۆی زیاتر دەکات و جگە لە عێراق لە سوریاش بەشداری شەڕەکە دەکات
دەستەی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ دانوستاندنەکانی ئاشتی لە جنێڤ، بەشداریکردنی خۆی لە وتووێژەکان هەڵپەسارد و دەڵێت حکومەتی سوریا چەندان جار ئاگربەستەکەی پـێشـێلکردووە و بە سەدان کەسی کوشتووە
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت دوو تورک کە لە بنکەیەکی ئاسمانی باشوری تورکیا گێچەڵیان بە سەربازێـکی ئەمەریکایی کردبوو و هەوڵیان دابوو کیسێک بەسەریدا بکەن، وا ئێسـتا ئازادکراون
کۆمەڵێـک چەکدار لە ئەفغانسـتان هێرشیان کردووەتە سەر دەزگایەکی ئاسایشی سەرەکی لە کابولی پایتەخت و لە ئاکامدا بە لای کەم 28 کەس کوژران و زیاتر لە 320 کەسی دیکە برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما بڕیاری داوە هەڵمەتی شەڕی دژی داعش چڕتربکرێتەوە و کۆمەکی دارایی هێزەکانی پـێشمەرگە بکرێت لەم کاتەی ڕۆڵێـکی گرنگ لە شەڕەکەدا دەبینن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ فەرماندە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە و هەروەها لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای عێراق سەبارەت بەوەی ئەمەریکا بە چ ڕێگەیەک دەتوانێت پەرە بە شەڕی دژی داعش بدات لە عێراق و سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە
زیاتر نیشـان بده