چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن لە میانەی شەڕو پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتدا داعش چەند گوندێکی لە حەلەب کۆنتڕۆڵ کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەو هاوپەیمانێتیـیەی وڵاتەکەی ڕێبەرایەتی دەکات بۆ شەڕی داعش لە سوریا و عێراق وایکردووە داعش بکەوێتە حاڵەتی بەرگریـیەوە، ئەمەش بە کەمکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسـتیاندایە چ لە سوریا یان عێراق
راپۆرتەکان وا را دەگەینن شاروچکەیەکی تورکی لە سنوری سوریا لە رۆژی چوارشەممە موشەکێکی نوێ لە سوریایەوە پێ کەوتووە، هەر رۆژێک پاش کوشتنی دوو کەس بە هۆێ تۆپبارانەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی جیهادیستەکانەوە.
کاربەدەسـتانی ئەڵمانیا دەڵێن 3 گەنجیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ناردنی پارە بۆ ئەندامانی داعش و هەروەها پـلاندان بۆ شەڕکردن بۆیان
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار قایل بوو کە دانیشتنێـکی تایبەت لە بەرلەمان بەڕێوەبچێت بۆ وتووێژکردن سەبارەت بەو گۆڕانکاریـیانەی بڕیارە لە نێو حکومەتی وڵاتەکەدا ئەنجام بدرێن
هێزەکانی ئاسایشی ئوردن چوونەتە سەر بارەگای ئیخوان ئەلموسلمینی سەرەکی لە عەمـمانی پایتەخت و چۆڵیان کردووە و پاشان بە مۆمی سوور دەرگاکەیان داخستووە
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە بە جیا لە ڕێگەی تەلەفونەوە وتووێژی لەگەڵ هەر یەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کرد
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن تۆپـخانەی وڵاتەکەیان ئەمڕۆ سێشەممە چەند شوێنێـکی داعشیان لە باکوری سوریا تۆپـباران کرد، پاش چەند کاژمێرێـک لەوەی لە سوریاوە ڕۆکێت گیرایە شارۆچکەیەکیان لە نزیک سنوور و بوونە مایەی برینداربوونی 8 کەس
وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە سەردانێـکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا دەڵێت داوای لە حکومەتی سوریا کردووە کاربکات بۆ بەردەوامبوونی کاربەستی ناو وڵاتەکە و هەروەها ڕێگە بە گەیشتنی یارمەتیـیە مرۆیـیەکان بدات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانێـکی مێژوویی بۆ شاری هیرۆشیما، تاجە گوڵینەی دانا لەسەر مۆنۆمێنتی قوربانیـیانی بۆردومانە ئەتۆمیـیەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو شارە
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان دانیشتوانی ناوچەی شێخ مەقسودی شاری حەلەب بە گازی ژەهراوی کراونەتە ئامانج
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێـکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە دەستی بە کۆبوونەوە کردووە سەبارەت بە مەسەلە ئاسایشی و ئابوری و کێشە سیاسیـیەکانی وڵاتەکە
باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا داوا لە پارتی کرێکارانی کوردسـتان دەکات چەکەکانی دابنێت و بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسیـیەکانی واز لە ڕێی توندوتیژی بهێنێت
کاربەدەسـتانی دانمارک دەڵێن 4 کەس لە نزیک کۆپـنهاگنی پایتەخت دەسـتگیرکروان کە گومان دەکرێت داعش لە سوریاوە ڕەوانەی کردبن بە مەبەستی ئەنجامدانی توندوتیژی
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە بەرایـیەکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە ڕۆژی سێشەممە لە ویلایەتی ویسکەنسن بەڕێوەچوو، نیشانی دەدەن لە پـێشبڕکێی کۆماریـیەکاندا سیناتۆر تێد کروز زۆرترین دەنگی بەدەسـتهێناوە و لە دیموکراتەکانیش سیناتۆر بێرنی ساندەرس سەرکەوتنی بەسەر هێلەری کلنتن تۆمارکرد
زیاتر نیشـان بده