ئەکرەم زاڤێ هونەرمەندی شێوەکار و ئەندامی هێزی جەوهەری، ئەوەی پاڵپشـتی هێزەکانی ئاسایش دەکەن بۆ پاراستنی ناوچەکانیان لە قامیشلوو، باس لە چۆنیەتی هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و کوردی ناو شارەکەی دەکات.
دەڵێت خۆی شایەتحاڵی هەڵگیرساندنی شەڕەکە و سەرەتا چەکدارانی ڕژێم تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەکەیان کردووە پاش ئەوەی زانیویانە ئەمان سەر بە هێزی کوردین. لە ئاکامدا برینداردەبێت.
لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ ئەکرەم زاڤێ ئەنجامدا.