Accessibility links

دانمارک بڕیار دەدات لە سوریاش بەشداری شەڕی داعش بکات


Danish parliament
Danish parliament

دانمارک دەڵێت لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش، ئەرکەکانی خۆی زیاتر دەکات و جگە لە عێراق لە سوریاش بەشداری شەڕەکە دەکات.

پەرلەمانی دانمارک ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگی 90 بەرامبەر 19 بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ ڕەوانەکردنی 7 فڕۆکەی جۆری F16 و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی جۆری C-130J لەگەڵ 60 سەربازی هێزی تایبەت و تاقمێـکی 400 کەسی بۆ پشـتیوانیکردن لە ئەرکەکە.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز لەو حەوت فڕۆکەیە چواریان لە کارکردندا دەبن و سیانەکەی دیکەیان وەک یەدەک دەمێنـنەوە. فڕۆکەی گواستنەوەکەش بۆ ناردنی کۆمەک و پـێداویستی بۆ هێزە هاوپەیمانەکان بەکاردەهێنرێن لەگەڵ گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی خەڵکی سیڤیل.

دانمارک لەسەر داوای ڕاستەوخۆی فەڕەنسا و ئەمەریکا پەرە بە ئەرکەکەی خۆی دەدات. بەڵام هێشـتا ڕوون نیـیە کەی دەسـتبەکاردەبن.

جێی ئاماژەیە دانمارک هەتا ئێسـتا تەنیا لە عێراق بەشداری لە شەڕی دژی داعش کردووە.

XS
SM
MD
LG