باڵیۆزی ئیمارات بۆ ئەفغانستان بەهۆی سەختی برینەکانی لە میانەی تەقینەوەکەی مانگی ڕابردووی نێو بارەگای فەرمانڕەوای پارێزگای قەندەهار لە باشوری ئەفغانسـتان گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی کۆشکی سـپی دەڵێت دەسـت لەکارکێشانەوەی مایکڵ فڵن لە پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مەسەلەیەکی یاسایی نیـیە، بەڵکو پەیوەستە بە نەمانی متمانە
دادگایەکی پاکستان بڕیاری دا بەبۆنەی ڕۆژی ڤاڵانتاینەوە ئاهەنگگێڕان لە شوێنە گشتیەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت ساز نەکرێت، دەڵێت بۆنەیەکە لەگەڵ دابونەریتی ئیسلامی کۆمەڵگەکەیان ناگونجێت
سەرۆکی میسر دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە یارمەتی لەشکر و دەزگا ئاسایشیـیەکانی لوبنان بدات لە بەهێزکردنی تواناکانیان، ئەمەش لە چوارچێوەی هاوکاری هەردوو وڵات لە شەڕی دژی تێرۆرزم
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕی قورس لە نێوان دوو گروپی ئیسلامی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بەردەوامە و ژمارەیەک کوژراون یان برینداربوون
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت دۆستایی نێوان ئەمەریکا و ژاپـۆن " زۆر زۆر قوڵە" و هاوپەیمانێتی نێوانیان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
کاربەدەسـتانی فەرەنسا دەڵێن هێزەکانی دژە تێرۆر 4 کەسیان لە شاری مۆنپـلیەی باشوری وڵاتەکە دەستگیرکردووە بە تۆمەتی نەخشەدانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی
سەرۆکی تورکیا پـرۆژەی یاسای هەموارکردنی دەسـتوری وڵاتەکەی پەسەندکرد، ئەوەی مانگی ڕابردوو لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا بە مەبەستی گۆڕینی سیستەمی وڵات بۆ سەرۆکایەتی
سەرۆکی سوریا دەڵێت پـێشوازی لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ شەڕی داعش لە وڵاتەکەی، بەڵام بەو مەرجەی واشنتن هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشقدا بکات و دانبنێت بە سەروەری حکومەتی سوریا
دادگای 9ی پـیاداچوونەوەی فیدراڵی لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕیاری دا فەرمانەکەی سەرۆک ترامپ بە ڕاگیراوەیی بمێنێتەوە
گەورە فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانسـتان دەڵێت پـێویستە پـیاداچوونەوەیەکی گشتگیر بە پەیوەندیـیەکان لەگەڵ پاکستاندا بکرێت، چونکە ئەو وڵاتە پشـتیوانی تاڵیبان دەکات و حکومەتی ئەفغانی لاوازدەکات
لەكاتێكدا شەڕى داعش لەكۆتایى نزیكبوەتەوە ، بەرپرسانى عێراقى داواى كشانەوە لەهێزى پێشمەرگە دەكەن لەو ناوچە كێشەلەسەرانەى كە دواى دروستبوونى داعش پێشرەویان بۆ كردووە، بەڵام فەرماندەكانى پێشمەرگە بەتوندى كشانەوە رەتدەكەنەوە
وەزیری بەرگری فلپـین دەڵێت پەیوەندیـیەکی زۆر توند لە نیوان داعش و توندڕەوە ئیسلامیـیەکانی نێو وڵاتەکەی هەیە و تەنانەت کۆمەکی دارایـیشیان بۆ ڕەوانە دەکەن
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت پـێشـبینی دەکات ئەو هێزانەی وڵاتەکەی پاڵپشـتیـیان لێدەکات لە سوریا، نزیکن لەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش بە شێوەیەکی نیمچە تەواو دابـبڕن، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات لە بەردەم ئازادکردنی تەواوی شارەکە
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا تاووتوێی پـێشنیارێـک دەکات کە ڕەنگە ببێتە مایەی دانانی سوپای پاسدارانی ئێران لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان لە ئەمەریکا
سەرچاوەکان لە تورکیاوە دەڵێن سەرۆک ترامپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕێکەوتوون لەسەر هاوکاریکردنی هەردوو وڵات لە ڕزگارکردنی هەردوو شاری باب و ڕەققەی سوریا لە داعش
دادگای 9ی پـیاداچوونەوەی فیدراڵی لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت بەم زووانە بڕیار دەدات ئایا بە فەرمانەکەی سەرۆک ترامپ کاربکرێتەوە یان نا
خانم بێتسی دەیڤۆسی ژنە ملیاردێر بۆ پـۆستی وەزیری پەروەردەی ئەمەریکا پەسەندکرا پاش ئەوەی مایک پـێنس جێگری سەرۆک لە ئەنجومەنی سینات پـشـتیوانی لێکرد
وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت بۆیە عەرەبستانی سعودیـیەی لە نێو لیستی ئەو وڵاتانەدا نیـیە کە بۆ ماوەیەکی کاتی هاتنی هاوڵاتیانی بۆ ئەمەریکا ڕادەگیرێن، چونکە ئەو وڵاتە سیستەمێـکی لێکۆڵینەوەی باشی هەیە و لە بواری ئاسایشیدا هاوکاری ئەمەریکا دەکات
دانیشتوان و کارمەندانی فریاکەوتن لە شاری ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەڵێن لە ئاکامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە بە لایەنی کەم 26 کەس کوژراون
زیاتر نیشـان بده