سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەڵێت پشـتیوانی تەواو لە لەشکری وڵاتەکەی دەکات و مەزنی بۆ ئەمەریکا دەگێڕێتەوە
حوسیـیەکانی یەمەن دەڵێن بۆ یەکەم جار موشەکێـکیان ناوە بە بنکەیەکی لەشکری لە نزیک ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیـیە
سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر هەرچیـیەک لە وڵاتدا ڕووبدات ئەوا ئۆباڵەکەی بخەنە ئەستۆی ئەو دادوەرەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕاگرت بۆ وەستانی کاتی هاتنی هاوڵاتیانی حەوت وڵات بۆ ناو ئەمەریکا
گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت ئەو یاسادانەرانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری بکەن لە سـتراتیژیـیەتی خانم تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆ کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، ناتوانن ڕێگری لەو هەنگاوە بکەن
ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت لە هەڵمەتێـکی گەورەی حکومەت لە دژی داعش لە ناو وڵاتەکە هێزەکانی ئاسایش زیاتر لە 750 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە گومانی پەیوەندیـیان بەو ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تاقیکردنەوە موشەکیـیەکەی یەکشەممەی ڕابردوو
سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لە دوایـین هەڵوێستیدا بەرامبەر ئێران دەڵێت ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات
کەسێـک بە قەمەوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی کردە سەر ئەو پـۆلیس و سەربازانەی پاسەوانیان لە بەردەم مۆزەخانەی لوڤەری پاریس دەکرد و لە ئاکامدا سەربازێـک و هێرشبەرەکە برینداربوون
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت بەر لەوەی هێزەکانی عێراق دوو هەفتە لەمەوبەر زانکۆی موسڵ ڕزگاربکەن، داعش ئەو شوێنەی بۆ دروسـتکردنی چەکی کیمیاوی بەکارهێنابوو
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئێران بە فەرمی لە بارەی تاقیکردنەوە موشەکیـیە بالیستیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئاگادارکراوەتەوە
سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت زانکۆی کالیفۆرنیا لە شاری بێرکلی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕێگە بە ئازادی ڕادەربڕین نەدا و لە بری ئەوە بوار بە ئەنجامدانی توندوتیژی لە بەرامبەر کەسانی بێ گوناحی خاوەن بۆچوونی جیاواز بدات، ئەوا کۆمەکی حکومەتی فیدراڵیان لێدەبڕێت
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە سیۆلی پایتەختی کۆریای باشورە بە مەبەستی تاووتوێکردنی چۆنیەتی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پـێویست لە دژی هەردوو بەرنامەی ناوکی و موشەکی کۆریای باکور
جووەکانی شاری ڤیکتۆریا لە ویلایەتی تەکساس کلیلێـکی کەنیشتەکەی خۆیان داوە بە موسڵمانەکانی شارەکەیان هەتا نوێژ و نزای خۆیانی تیادا بکەن هەتا مزگەوتەکەیان چاکدەکرێتەوە
جەیمس ماتس وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوای لە وەزارەتەکەی کردووە تاووتوێی چۆنیەتی خێراکردن لە پـرۆسەی لەناوبردنی داعش بکەن، ئەمەش بەپـێی نووسراوێـک ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە
سەرۆک دانۆڵد ترامپ دادوەری فیدراڵی کۆلۆرادۆ نێڵ گۆرسچی دەسـتنیشانکرد بۆ پـڕکردنەوەی شوێنی دادوەر ئەنتۆنن سکالیـیا کە لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد و شوێنەکەی لە دادگای باڵا بە بەتاڵی ماوەتەوە
سەرۆک وەزیر عێراق دەڵێت وڵاتەکەی بە هەمان شێوە کاردانەوەی بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا نابێت، ئەوەی ڕۆژی هەینی فەرمانی کرد ڕێگە نەدرێت بە هاوڵاتیانی 7 وڵات بە شێوەیەکی کاتی بێنە ناو ئەمەریکاوە، لەوانە عێراق
میدیاکان لە ڕووسیا باس لەوە دەکەن ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری روسی بۆ سیستمەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر لە هاککردن دەستگیرکراون بە تۆمەتی خیانەتکردن و دەڵێن زانیاری نهێنیان داوە بە دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA
کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت لە پاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتەکەی، نزیکەی 95 هەزار فەرمانبەر لە کارەکانیان دەرکراون
گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لە پاش ئەوەی دانۆڵد ترامپ پـۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای گرتەدەست، هێزەکانیان بۆ یەکەم جار لە لایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئۆتۆمبیلی زرێـپـۆشیان وەرگرتووە
ئاژانسی دەنگوباسی حکومەتی سوریا دەڵێت هەر هەوڵێـک بۆ دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو بۆ پەنابەران لە وڵاتەکەی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق، شوێنێـکی پارێزراو نابێت و سەروەری سوریا پـێشێـل دەکات
زیاتر نیشـان بده