دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سکاڵای لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆنی ڕەتکردەوە کە داوایانکردبوو ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممە هەڵبوەشێنرێتەوە
سەرۆک وەزیری عێراق سەردانی ناوچە ڕزگارکراوەکانی شاری موسڵی کرد و لەوێ لەگەڵ فەرماندە لەشکریـیەکان کۆبووەوە کە لە ئێستادا پـلان دادەنێن بۆ وەدەرنانی چەکدارانی داعش لەو چەند گەڕەکەی هێشتا لەو شارە بەدەسـتیانەوە ماونەتەوە
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و کۆریای باکور هەرچ هێرشێکی لەشکری ئەنجام بدات، ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی ئێجگار توند و کاریگەرانە دەبێتەوە
دەزگای هەواڵگری ڕووسیا دەڵێت 2 کەسیان کوشتووە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئاسیای ناوەڕاستبوون و بە نیازبوون هێرشی تێرۆرستی لە وڵاتەکە ئەنجام بدەن
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممەی خستە بەردەم دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە چوارچێوەی گەشتێـکی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیـیە
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێت هێزەکانی پـۆلیس دوو کەسیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازبوون لەم زووانە هێرشێـکی تێرۆرستی لە ناو وڵاتەکە ئەنجام بدەن
سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوادەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە پـێش وەخت ئەنجامبدرێت، ئەمەش لە پـێناو بەدەسـتهێنانی شەرعیەتی زیاتر لەم کاتەی وڵاتەکەی لە پـرۆسەی کشانەوەدایە لە یەکێتی ئەوروپا
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەدرەوام دەبێت بۆ فشارخستەنە سەر کۆریای باکور تاوەکو لە ڕێگەی ئاشتیانە دەستبەرداری بەرنامەکانی چەکی ببێت
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە سەردانێـکی پـێش ڕانەگەیەندراو گەیشتە پاکستان و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە
دوو شاندی ئەوروپایی کە چاودێری ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیایان کرد دەڵێن هەڵمەتی ڕیفراندۆمەکە و پـرۆسەی دەنگدانەکەی و جیاکردنەوەی دەنگەکانی بەپـێی پـێوەر نێودەوڵەتیـیەکان نەبوون
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕوونی جەختی کردەوە وڵاتەکەی لە پاڵ کۆریای باشوردایە لە دژی کۆریای باکور کە بەردەوامە لە تاقیکردنەوە موشەکی و ناوکیـیەکانی
لەشکری کۆریای باکور دەڵێت بەبێ بەزەیـیانە لە ئەمەریکا دەدات ئەگەر بێت و واشنتن بڕیار بدات هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ داوا لە ئەمەریکایـیەکان دەکات ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر دامودەزگاکانی حکومەت بدەن تاوەکو گۆڕانکاری و چاکسازیـیان تیادابکەن
ڕاگواستنی دانیشتوانی چوار ناوچەی سوریا ئەمڕۆ هەینی دەسـتیپـێکرد و دەیان پاس ئەو ناوچانەیان جێهێشتووە کە دووانیان زۆرینە شیعەن و دووانەکەی دیکەیان زۆرینە سووننە
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت بۆمبە گەورەکەی دوێنێ پـێنجشەممە ئەمەریکا بۆ وێرانکردنی تونێلێـکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەکاریهێنا، بووە مایەی کوژرانی بە لایەنی کەم 36 چەکداری داعش
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند گەورەترین بۆمبی ناناوکی خۆی لە دژی داعش بەکارهێناوە لە ناوچەی ئەچینی هەرێمی نانگهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان
بەپـێی حکومەتی ئەمەریکا و چەند سەرچاوەیەکی دیکە، پـێدەچێت کۆریای باکوری لەم زووانە بە نیازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ناوکی ببێت
لە ئەنجامی هێرشێـکی ئاسمانی هاوپەیمانان کە بە هەڵە لە نزیک شاری تەبقەی سوریا ئەنجامدرابوو، بە لایەنی کەم 17 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەسـتدا
هێزەکانی سوریا دیموکرات دەڵێن دەستیانکردووە بە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی غەزەبی فورات کە ئامانج لێی ڕزگارکردنی ناوچەکانی باکوری شاری ڕەققەیە لە داعش
زیاتر نیشـان بده