ڕووسیا ڤیتۆی بەکارهێنا لە دژی پـرۆژە بڕیارێـکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داڕێژرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی کرایە سەر شاری خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلبی ڕۆژئاوای باکوری سوریا
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت هیچ نیازی نیـیە دەستوەربداتە سوریا، بەڵام ئەگەربێت و گازی کیمیایی کوشندە بەکاربهێنرێت، ئەوا کاردانەوەی بە دوادا دەبێت
سەرۆکی پـێشووی ئێران خۆی تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵی وڵاتەکەی هەرچەند عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران ئامۆژگاری کردبوو خۆی کاندید نەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هێڵەکانی پەیوەندی نێوان واشنتن و مۆسکۆ بە کراوەیی دەمێنـنەوە، ئەمەش تاوەکو بتوانن ئامانجە هاوبەشەکانیان دەسـتنیشان بکەن کە هەرچەندە وەک دەڵێت لە ڕووی پـراکتیکەوە جیاوازن
کاربەدەستێـکی لەشکری عێراق دەڵێت داعش چیتر وەکو دوو ساڵ لەمەوبەر خاکی عێراقی بەدەسـتەوە نەماوەتەوە و لە ئێستادا کەمتر لە 7 لە سەدی خاکی عێراقی لە ژێر کۆنترۆڵدایە
ئەنجامدەری هێرشەکەی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگر خەڵکی لە جادەیەکی قەرەباڵغ کرد بە ژێرەوە، دانی ناوە بەوەی کارێکی تێرۆرستی کردبوو
دەزگای نەهێشتنی گەندەڵی لە ئەندەنوسیا داوایکردووە ڕێگە بە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەیان نەدرێت وڵاتەکە جێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون کە دەڵێن بە شێوەیەکی ناشەرعی پارەی پەیداکردووە
پـۆلیسی بەریتانیا ڤیدیۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی ترسناکی بڵاوکردەوە کە لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتەکەیاندا ڕوویدابوو لە ئەنجامی خواردنەوەی مەی لە کاتی شۆفێریدا
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت ئەو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناو بینای هێزەکانی دژە ئاژاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە شاری ئامەد ڕوویدابوو لە ئەنجامی ڕووداوێـکەوە بووە
ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت واشنتن بەرەو ڕووی هەر کەس و لایەنێـک دەوەستێتەوە کە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە جیهاندا ئەنجام بدات
نێڵ گۆرسچ وەک 113 هەمین دادوەری دادگای باڵای ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە سوێندی یاسایی خوارد و شوێنی دادوەر ئەنتۆنن سکالیـیای گرتەوە کە لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد
کاندیدێـکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت ئەگەر بێت و بە سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژێردرا، ئەوا ڕێکەوتنەکانی لە خزمەتی بەرژەوەندیـیەکانی وڵاتی قەتەرن لە فەڕەنسا هەڵدەوەشێنێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی میسر دەڵێت ڕەزامەندی لەسەر بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەربڕیوە بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە سەرانسەری وڵاتەکە بۆ ماوەی 3 مانگ، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە دوو کڵێسا بە بۆمب کرانە ئامانج و لە ئاکامدا 44 کەس گیانیان لەدەسـتدا
ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگری گەورە خەڵکی لە بەردەم بازاڕێـکی ناوەڕاستی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کردووە بە ژێرەوە و پاشان خۆی بە نێو بازاڕەکەدا کردووە
ئەندامانی کۆنگرێس بە کۆماری و دیموکراتەکانیانەوە زۆربەیان پـشتیوانی لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ دەکەن بۆ لێدانی ئەو فڕۆکەخانەیەی ڕژێمی سوریا کە لێوەی هێرشە کیمیایـیەکە کرایە سەر شاری خان شەیخون
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ شەوی پـێنجشەممە وتارێکی کورتی پـێشکەشکرد، پاش ئەوەی فەرمانی بە لەشکری ئەمەریکا کرد گورزێکی موشەکی لەو فڕۆکەخانەیە لەشکریـیەی سوریا بوەشێنن
سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد دەیان موشەکی جۆری تۆماهۆک لە کەشتیە جەنگیـیەکانی ئەمەریکاوە لە دەریای ناوەڕاست بگرنە فڕۆکەخانەیەکی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا
کەناڵی CNN دەڵێت سەرچاوەیەک بۆی ئاشکراکردووە سەرۆک ترامپ بە ئەندامانی کۆنگرێسی گوتووە تاووتوێی کردارێکی لەشکری لە دژی ڕژێمی سوریا دەکات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەو هێرشە کیمیایـیەی ڕۆژی سێشەممە کرایە سەر شاری خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند چەکدارانی داعش تەقەیان لە هەلیکۆپتەرێـکی لەشکری کردووە کە لە ئاسمانی شاری موسڵ بووە و لە ئاکامدا هەلیکۆپتەرەکە کەتووەتە خوارێ و هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەسـتداوە
تورکیا دەڵێت توێکاریـیەکانی ئەنجامدراون لەسەر تەرمی ژمارەیەک لە قوربانیانی هێرشەکەی سەر شاری خان شەیخونی سوریا نیشانیان داوە بە چەکی کیمیایی گیانیان لەدەسـتداوە
زیاتر نیشـان بده