Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەردانی پاکستان دەکات


جەنەڕاڵ مکماستەر لەگەڵ سەرتاج عەزیر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پاکستان
جەنەڕاڵ مکماستەر لەگەڵ سەرتاج عەزیر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پاکستان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە سەردانێـکی پـێش ڕانەگەیەندراو گەیشتە پاکستان و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

جەنەڕاڵ هێربەرت ڕەیمند مکماستەر ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەخت و لەوێ لەگەڵ نەواز شەریف سەرۆک وەزیری پاکستان کۆبووەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسلام ئاباد لە بەیانـنامەیەکدا گوتی جەنەڕاڵ مکماستەر ستایشی پـێشکەوتنی دیموکراسی و ئابوری پاکستانی کردووە و جەختی کردووەتەوە سەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆرزم بە هەموو شێوەکانی.

ئۆفیسی نەواز شەریف پاکستانیش ئەویش لای خۆیەوە بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسراوە" جەنەڕاڵ مکماستەر بۆ سەرۆک وەزیری دووپاتکردووەتەوە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ پابەندە بە کارکردن لەگەڵ پاکستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی لە ئەفغانستان و ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە جەنەڕاڵ مکماستەر ڕۆژی یەکشەممە سەردانی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد و لەوێ لە لێدوانی بۆ میدیاکان ڕەخنەی لە پاکستان گرتبوو بەوەی وەکو پـێویست ڕێگری لە تێرۆر ناگرێت ئەوەی ڕووبەڕووی ئەفغاستان دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG