کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن شەوی پـێنجشەممە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر کەمی وزەی کارەبا لە شاری نەجەف سازکراوە، بەڵام دواتر توندوتیژی لێکەوتووەتەوە و لە ئاکامدا کەسێـک کوژراوە و 5 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتانی ئەڵمانیا دەڵێن سەرۆکی تورکیا داوایکردووە لە میانەی سەردانەکەی بۆ وڵاتەکەیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی G20، وتارێـک پـێشکەشی ڕەوەندی تورکی بکات، بەڵام لە لایەن بەرلینەوە داواکەی پەسەند نەکراوە
لەشکری عێراق دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی توانیویانە مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا و ناوچەی سەرج خانە لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە داعش ڕزگاربکەن
کاربەدەسـتانی سویسرا دەڵێن لەم مانگە 4 کەسیان دەسـتگیرکردووە پاش ئەوەی گومانیان لێکراوە پەیوەندیـیان بە ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی وەکو داعشەوە هەبووبێت
کۆریای باکور حوکمی لە سێدارەدانی بۆ سەرۆکی پـێشووی کۆریای باشور دەرکرد بە تۆمەتی هەوڵی کوشتنی ڕێبەری وڵاتەکەیان
نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش سەردانی ناوچەیەکی باکوری سوریای کردووە و لەوێ لەگەڵ نوێنەرانی شاری ڕەققە کۆبووەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە سەردەمی ئەمڕۆماندا بازرگانی بە مرۆڤ یەکێـکە لە هەرە تراژیدیـیەکانی مافی مرۆڤ کە جێی مەترسیـیە بۆ سەر سەلامەتی گشتی و ئاسایشی نیشتمانی
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕەنگە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە پاش ڕزگارکردنی شاری ڕەققەش پـێویستیان بە یارمەتی چەک و تەقەمەنی و پـێداویستی لەشکری زیاتر هەبێت
دادوەرێـکی فیدراڵی ئەمەریکا ناردنەوەی هەموو ئەو عێراقیانەی ڕاگرت کە پـێشتر تاوانیان لە ئەمەریکا ئەنجامدابوو و ئاژانسی پەنابەران و کۆچبەری ئەمەریکا بڕیاری ناردنەوەیانی داوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێرشێـکی ئاسمانی کراوەتە سەر زیندانێـکی داعش لە شارۆچکەیەکی پارێزگای دێر زور و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 57 کەس کوژراون
حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت لەو بڕوایەدایە ئەو پاسەوان و ئەندامە ئاسایشیانەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بوون لە واشنتن، نەیەن بۆ ئەڵمانیا چونکە تومەتبارن
دادگای باڵای ئەمەریکا دەڵێت پـیاداچوونەوە بە فەرمانی سەرۆکایەتیەکەی سەرۆک ترامپ دەکات بۆ ڕاگرتنی هاتنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێـک بۆ ناو وڵاتەکە. دەشڵێت لە هەمان کاتدا دەکرێت بەشێکی فەرمانەکە لە ئێستاوە کاری پـێبکرێت
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران (ارنا) دەڵێت سەرۆکی وڵاتەکەیان پشـتیوانی خۆی بۆ وڵاتی قەتەر دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو سزایانەی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر بەسەریدا سەپاندوویانە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە پاش 20 ڕۆژ لە دەسـتپێـکردنی قۆناغی پـێنجەم و کۆتایی ئۆپەراسیۆنی غەزەبی فورات، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمان توانیویانە 25% ی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاربکەن
هێزەکانی عێراق توانیویانە گەڕەکێـکی ناوچەی کۆنی شاری موسڵ لە داعش ڕزگاربکەن، پاش ئەوەی شکستیان هێنا بە هێرشێـکی لەناکاوی داعش لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای شارەکە
پـۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند ئەو ئاگرەی چوارشەممەی ڕابردوو لە ئەپارتمانێـکی دانیشتوان لە شارەکە کەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەسـتدانی بە لایەنی کەم 79 کەس، لە بەفرگرەیەکەوە دەسـتیپـێکردووە
تورکیا داوای داخستنی بنکە لەشکریەکەی لە قەتەر ڕەتکردەوە کە لەلایەن عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر ئاڕاستەی قەتەر کراوە لە چوارچێوەی مەرجەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکان لەگەڵیدا
هەر یەک لە عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر لیستێک داواکاریـیان بۆ قەتەر ناردووە وەک مەرج بۆ ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵیدا
نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەڵێت هاوپەیمانێتیەکەیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری وردن سەبارەت بەو توندڕەوە بیانیانەی لە نێو ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکاندان لە عێراق و سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت بڕوایەکی زۆر هەیە ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش کوژرابێت لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیـیەکەی ڕووسیا لە کۆتایی مانگی پـێنج بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتی داعش لە باشوری ڕەققە
زیاتر نیشـان بده