لەشکری عێراق دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی توانیویانە مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا و ناوچەی سەرج خانە لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە داعش ڕزگاربکەن.
فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هێزەکانی دەزگای نەهێشتنی تێرۆر ئەو شوێنانەیان ڕزگارکرد و لە ئێستادا پـێشڕەویـیەکانیان بەردەوامن.
جێی ئاماژەیە مزگەوتی نوری کە لە ساڵی 1173 بنیادنراوە و ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش لە ساڵی 2014 خەلافەتەکەی خۆی تیادا ڕاگەیاند، لە 21 ی ئەم مانگە داعش تەقاندیـیەوە لەگەڵ منارە مێژوویـیەکەی شارەکە.