تورکیا دەڵێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتویەتی ئەو چەکانەی بە هێزەکانی یەپەگەیان داوە بۆ شەڕی دژی داعش، لە پاش تەواوبوونی شەڕەکە لێـیان دەسێنـنەوە
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت هیچ جێگرەوەیەکی شەرعی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا نابینێت و ئیدی فەڕەنسا مەسەلەی وازهێنانی ئەسەد لە دەسەڵات ناکاتە مەرجی پـێشەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا کە شەش ساڵە درێژەی کێشاوە
گەورە ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکی وەزیری ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم کۆبووەیەوە و بڕیارە لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستینیـیەکانیش لە شاری ڕامەڵڵای کەناری ڕۆژئاوا کۆببێتەوە
کاربەدەسـتانی بەلجیکا ڕایانگەیاند ئەو کەسەی دوێنێ سێشەممە هەوڵی دابوو کوشتنکاریـیەک لە وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەری برۆکسلی پایتەخت ئەنجام بدات بە ڕەچەڵەک مەغریبی بووە
پاشای عەرەبستانی سعودیـیە برازاکەی لە پـۆستەکانی شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ناوخۆ لادا و دوو لەو پـۆستانەی ڕادەستی کوڕەکەی خۆی کرد
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب هەڵگری دەسـتکردی ئێرانی لە سوریا خستە خوارێ پاش ئەوەی بە ئاڕاستەی ئەو هێزانە چووبوو کە لە باشوری سوریادان و هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش پشـتیوانیان لێدەکات
لەشکری میسر ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەی بۆردومانی توندڕەوانیان کردووە لە باکوری سینا و لە ئاکامدا 12 لە سەرکردەی ڕێکخراوی بەیت ئەلمەقدسی سەر بە داعش کوژراون و 4 ئۆتۆمبیلی گروپەکە تێکشکێنراون
ئوسترالیا بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش لە سوریا ڕاگرت، پاش ئەوەی ڕووسیا چەند هەڕەشەیەکی کرد لە ئاکامی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی حکومەتی سوریا لە لایەن فڕۆکەیەکی ئەمەریکاوە لە ڕۆژی یەکشەممەدا
پـۆلیسی فەڕەنسا دەستیگرتووە بەسەر ژمارەیەک چەک لە ماڵی ئەو کەسەی دوێنێ دووشەممە لە ناوجەرگەی پاریسی پایتەخت ئۆتۆمبیلەکەی بە ئۆتۆمبیلێـکی پـۆلیسدا کێشا و لە ئاکامدا خۆی کوژرا
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی سوید SAPOدەڵێت لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ژمارەی توندڕەوانی ئیسلامی لە وڵاتەکەی گەیشتووەتە هەزاران کەس، بەڵام کەمیان جێی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی گشتی
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەڵێت ناتوانێت ئەو ڕاپـۆرتانەی ڕووسیا پشـتڕاستبکاتەوە کە دەڵێن ڕەنگە ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش کوژرابێت لە ئەنجامی هێرشێـکی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر شوێنێـک لە نزیک ڕەققە لە مانگی پـێنجدا
حکومەتی ئەڵمانیا رەخنەی لە گەورەترین رێکخراوی ئیسلامی وڵاتەکەی گرتووە بەهۆی رەتکردنەوەی بۆ بەشداریکردنی لەو ڕێپێوانەی لە پێناو ئاشتیدا سبەی شەممە لە دژی تیرۆریزم بەڕێوەدەچیت
ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشیاری دەدات و دەڵێت کەمی بوجەی بە ئەندازەیەکی زۆر وا هەڕەشە لە کۆمەک بۆ 9 ملیۆن منداڵی سوریای دەکات، ئەوانەی لە نێو سوریادان و ئەوانەشی لە وڵاتانی هاوسێی سوریا پەنابەرن
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ بڕیارێکی پـێشوی بەڕێوەبەرایەتی براک ئۆبامای سەرۆکی پـێشووی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەی دەدا بەو کەسانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە ساڵی 2010 وە هاتوونەتە ناو ئەمەریکا و منداڵیان لە وڵاتەکەدا بووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ مۆڵەتی کارکردنیان بدەنێ
سەرۆکی تورکیا بڕیارێکی دادوەری ئەمەریکای شەرمەزارکرد کە دوێنێ پـێنجشەممە ڕاگەیەندرا بۆ دەسـتگیرکردنی 12 لە پاسەوان و لایەنگرانی، لەوانەی مانگی ڕابردوو لە بەردەم شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن پەلاماری خۆپـیشاندانیان دا
هەزاران لە لایەنگرانی پارتی جەهەبەی تورکیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەنکەرەی پایتەخت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری زیندانیکردنی پەرلەمانتارێـکیان
ڕۆژنامەی واشنتن پـۆست لە زاری کاربەدەسـتانەوە کە ناویانی ئاشکرا نەکرد، بڵاویکردەوە ڕۆبەرت مولەر لێکۆڵەری تایبەت لێکۆڵینەوە لەوە دەکات ئایا سەرۆک ترامپ کۆسپی لەبەردەم دادوەری دروستکردووە یان نا
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند وڵاتەکەی هێزە لەشکریـیەکەی کشانووەتەوە، ئەوەی بۆ ناوبژیوانی بۆ سەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتی جیبۆتی و ئەریتیریا ڕەوانەکردبوون
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵو فەرمی تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 189 پارێزەر دەرکردووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بە تۆمەتی لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن
ئەندامێکی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە هێرشێـکدا بۆ سەر شوێنێـکی یاری بەیسبۆڵ لە ویلایەتی ڤێرجینیا برینداربوو
زیاتر نیشـان بده