دوای ئەوەی زریانی ئێرما مەرگ و کاولکاری بەسەر ناوچەی کاریبیدا هینا، وا ئێستا زریانەکە بە خێراییەکی زۆر بەرەو ویلایەتی فلۆریدا دەڕوات
دەسەڵاتدارانی لوبنانی پرسەیەکی فەرمی بۆ ئەو 10 سەربازەی ڕاگەیاند، ئەوانەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە دیل گیران و کوژران
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان ڕەخنەی توند لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگرێت بە هۆی تۆمەتبارکردنی تورکیا کە دەڵێت وەزیرێکی پێشوی ئابوری تورکیا دەستی هەبووە لە یارمەتیدانی ئێران
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک کەنارەکانی باشوری مەکسیک و باشوری گواتیمالای داوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و شەپـۆلی سونامی دورستکردووە
داواکارانی گشتی لە دادگایەکی نیویۆرک 8 تورک و ئێرانیـیەکیان تاوانبارکردووە بە پـێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران، ئەوانەی بەهۆی بەرنامە ناوکیـیەکە لەسەر تاران دانراون
لەشکری سوریا دەڵێت ئیسرائیل بە فڕۆکە بۆردومانی شوێنێـکی کردووە لە ڕۆژئاوای شاری حەما و لە ئاکامدا 2 کەس کوژراون و زیان بەر شوێنەکە کەوتووە
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئاشکرای کرد هاوکاری هەیە لە نێوان وڵاتەکەی و ژمارەیەک وڵاتی عەرەب لەسەر ئاستی جیاوازدا. دەڵێت لە هیچ سەردەمێکدا بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە
وەزیری بەرگری عێراق داوایکردووە لێکۆڵێنەوەیەکی هاوبەش بکرێت تاوەکو هۆکاری کەوتنی ئەو فڕۆکە F-16 یەی عێراق بزانرێت کە پاش نیوەڕۆی سێشەممە لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریکا کەوتە خوارێ
سەرۆک وەزیری تورکیا جارێکی دیکە ناڕەزایی توندی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بە "هەڵەیەکی زۆر گەورە" ناودێری کرد
کاربەدەستان لە تورکیا دەڵێن پـۆلیس لە ناوچەیەکی باشوری وڵاتەکە کەسێکی کوشتووە کە گوماندەکرێت خۆکوژی داعش بووبێت و هەوڵی دابێت خۆی لە بنکەیەکی پـۆلیسدا بتەقێنێتەوە
لێکۆڵەرەوانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن لەوەتای لە ساڵی 2013 وە شەڕی شەڕی ناوخۆ لە سوریا هەڵگیرساوە، ڕژێمی ئەو وڵاتە 24 هێرشی بە چەکی کیمیایی ئەنجامداوە ، لەوانە هێرشەکەی سەر شاری خان شەیخون
ئیسپانیا دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ مەغریب توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێـکی هاوبەشدا شانەیەکی تێرۆرستی سەر بە داعش هەڵبوەشێنـنەوە و هەموو ئەندامەکانی دەسـتگیربکەن کە بە نیازبوون هێرشی تێرۆرستی ئەنجام بدەن، لەوانە خەڵک سەربڕین
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ هەنگاوی نا بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە بەرنامەی DACA ، ئەوەی نزیکەی 800 هەزار گەنجی بیانی دەپارێزێت لەوەی بۆ وڵاتەکانیان ڕەوانەبکەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی 6 مانگی بە کۆنگرێس داوە تاوەکو بڕیاربدات ئایا دەیانەوێت ئەم گەنجانە لە وڵاتەکەدا بمێننەوە یان نا
زریانێـکی دیکەی بەهێز وا لە دورگەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەدات و چاوەڕواندەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاتە کەنارەکانی ویلایەتی فلۆریدا
پاش ئەوەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران دوو کۆڵبەری ناوچەی بانەیان کوشت، خۆپـیشاندانی ناڕەزایی شاری بانەی گرتەوە و دوکان و بازاڕەکانی شارەکە داخران و هێزەکانی ئاسایش و پـۆلیس بە گولـلەی پلاستیکی وەڵامی خۆپـیشاندەرانیان دایەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون
هێزەکانی حکومەتی سوریا توانیان لە پاش نزیکەی سێ ساڵ گەمارۆی سەر سەربازگەیەکی لەشکری وڵاتەکەیان لە پارێزگای دێرزور بشکێنن، ئەمەش لە دوای دوو هەفتە لە ئۆپەراسیۆنێـکی گەورەی لەشکری لە دژی چەکدارانی داعش لە ناوچە دەشتایـیەکانی دێرزور
باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهی دا لە مەترسیـیەکانی کۆریای باکور و دەڵێت بەرنامە ناوکیـیەکەی ئەو وڵاتە هەتا دێت پەرەی پێدەدرێت، ئەمەش لە هەموو کاتێـکی دیکە جێی مەترسی زیاترە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند دەیان هەزار کەس کە زۆربەیان ڕۆھێنگای موسڵمانن لەتاو توندوتیژی لە هەرێمی ڕاخین (ئەراکان)ی میانمارەوە هەڵهاتوون بەرەو وڵاتی بەنگلادشی دراوسێیان
هێزەکانی حکومەتی سوریا هەتا دێت و زیاتر لە شاری دێرزوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان نزیکدەکەونەوە، ئەمەش پاش زیاتر لە 3 ساڵ لەوەی داعش ئەو شارەی داگیرکرد
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی هەریەک لە ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و مارتن شۆڵتس ڕێبەری پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا
زیاتر نیشـان بده