رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا دەڵێت مایەی شەرمەزاریە کە دادگایەکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاریداوە 19 کەس تۆمەتبار بکات کە 15 یان پاسەوانانی ئاسایشی تورکین
حکومەتی عێراق لە زاری گوتەبێژی سەرۆک وەزیرەوە ڕەتیکردەوە ئاگاداری ئەو ڕێکەوتنەی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و داعش بووبێت بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچە سنووریـیەکانی لوبنان
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی تورکیا 2 ئەڵمانی دیکەیان دەسـتگیرکردووە، بەمەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیـیە ئەڵمانیانەی لەو وڵاتە دەسـتگیرکراون دەبێتە 55 کەس
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت ژیانی وەک ڕێبەرێـکی جیهانی بەو شێوەیە خۆشە نیـیە وەکو وەها لێی دەڕوانرێت، دەڵێت بۆ نمونە ناچارە زووزوو لەگەڵ سەرۆکی تورکیا وتووێژبکات
ئاژانسی دەنگوباسی نەروێژ NTB ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند کەسەکە پـیاوێـکی تەمەن 33 سـاڵە و تاوانبارکراوە بە پـێشـێلکردنی یاساکانی دژە تێرۆر و ڕەنگە سزاکەی بگاتە هەتا 10 سـاڵ زیندانی
دادگایەکی دژە تێرۆرزم لە پاکستان ڕایگەیاند سەرۆکی پێشووی پاکستان پەروێز موشەڕەف لە دادگایی کردن بە تاوانی کوشتنی سەرۆک وەزیری پێشووتری پاکستان بێنەزیر بوتۆ هەڵاتووە جا بۆیە فەرمان دەدات دەستبگیرێت بەسەر موڵکو ماڵیدا.
سەرۆک وەزیری عێراق بە فەرمی ڕزگارکردنی شاری تەلەعفەری باکوری ڕۆژئاوای موسڵی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2014 وە لە لایەن داعشەوە داگیرکرابوو
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپـۆرتێـکیدا ئەمەی بڵاوکردەوە و دەڵێت بەپـێی ڕێکەوتنەکە دەبێت هەرێم دەستبەجێ یەک ملیار دۆلار بەو کۆمپانیایانە بدات کە بنکەکانیان لە ئیماراتە
دهستهیهکی گهورهی سوێندخۆران له واشنتنی پایتەخت که پێکهاتووه له 23 کهس، بڕیاری لەسەر کەیسەکەی مانگی پـێنجیان دا، ئەوەی تیایدا پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیا لە خۆپـیشاندەرانیان دا
زریانی هارڤی گەیشتە ویلایەتی لویزیانا و لە ئێستادا لە بەشی ڕۆژئاوای ویلایەتەکەی داوە، ئەمەش پاش ئەوەی بە درێژایی پـێنج ڕۆژ لە ویلایەتی تەکساسی دا و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە
نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش ڕەخنەی توندی لەو سەودایە گرت کە لە نێوان لەشکری لوبنان و حزبوڵڵا لەگەڵ داعش کراوە
سەرۆک ترامپ و مەڵانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتنە ویلایەتی تەکساس تاوەکو لە نزیکەوە ئاکامی زیانەکانی زریانی هارڤی ببینن و چاویان بە خەڵکی لێقەوماو و کاربەدەستانی ویلایەتەکە بکەوێت
کاربەدەسـتێـکی لەشکری لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت هەفتەی ڕابردوو لە باکوری سوریا لە ناوچەی مەنبج تەقە لە هێزێکی ئەمەریکا کراوە و لەو بڕوایەدان لە لایەن ئەو چەکدارانەوە کرابن کە تورکیا پشـتیوانیان دەکات
پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنێـکدا بڕیاری دا کەرکوک بەشداربێت لەو ڕیفراندۆمەی چاوەڕواندەکرێت لە 25 ی مانگی نۆدا سازبکرێت، هەریەک لە بەغدا و ئەنکەرە بە هەنگاوێـکی نادەستوریان ناودێرکرد
ئێران داوایەکی ئەمەریکای ڕەتکردەوە بۆ سەردانی بنکە لەشکریـیەکانی لە لایەن پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەمەش ڕەنگە واشنتن گومانی زیاتری لەسەر ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە لەلا دروستبێت
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت تورکیا بووەتە جێی نیگەرانیـیەکی گەورە لە ڕووی مافەکانی مرۆڤ و دەوڵەتی یاسا، وە بە تەواوی خۆی بەرپـرسە لە شکستهێنانی وتووێژەکانی تایبەت بە هەوڵی بە ئەندامبوونی لە نێو یەکێتی ئەوروپا
سەرۆک ترامپ باری نائاسایی بۆ ویلایەتی لویزیانا لە باشوری وڵاتەکە ڕاگەیاند، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی یارمەتی حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەو ویلاتە لەم کاتەی زریانی هارڤی لە بەشێـکی دەدات
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانیان ناوچەیەکی دیکەی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاربکەن
دەڵێت پـێیوانیـیە بەغدا شارۆچکەی حەویجە وەک فشارێـک بۆ سەر کورد بەکاربهێنێت، بەڵکو بوونی داعش لە ناوچە سنووریـیەکانی لەگەڵ سوریای لا گرنگترە
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت ئێران شوێن لە سوریا و لوبنان دادەمەزرێنێت بۆ دروستکردنی موشەکی ئاڕاستەکراو، ئەمەش بە ئامانجی بەکارهێنانی لە دژی ئیسرائیل
زیاتر نیشـان بده