ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دەڵێت لە هەر شوێنێک کێشە و فیتنە هەڵبگیرسێت و توندوتیژی ڕووبدات، ئەوا دەستێکی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدایە
ڕووسیا مافی ڤیتۆی لە دژی پـرۆژە بڕیارێـکی ئەنجومەنی ئاسایش بەکارهێنا کە بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە هێرشە کیمیایـیەکانی ناو سوریا داڕێژرابوو
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتووەتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بۆ قایلکردنی ئەو وڵاتە لە نەهێشتنی ئەو گروپە یاخیبوانەی لە وڵاتەکەی و ئەفغانستانی دراوسێ چالاکن
ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ هێزەکانی عێراق تاوانباردەکات بەوەی لە شاری توزخورماتوو هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی سیڤیلی کورد بە شێوەیەکی هەڕەمەکییانە و ئاگریان لە شوێنان بەرداوە و تاڵانیان کردووە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ڕێز لە خواستەکانی گەلی کوردی هەرێمی کوردستان دەگرن، بەڵام پـێویستە لە ڕێگەی وتووێژەوە کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەر بکەن
کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان لۆبی بۆ کوردی عێراق دەکات تاوەکو لە نسکۆکانیان لە بەردەم لەشکری عێراق کەمبکاتەوە
ڕووسنەفت گوتویەتی دەبێتە خاوەنی 60%ی لولە نەوتەکە و کۆمپانیای KAR Group کە لە ئێستادا لولە نەوتەکە دەخاتە کار، وەک خاوەنی 40%ی لولەکە دەمێنێتەوە
ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و لە سەروو هەموویانەوە ئەڵمانیا داوایانکردووە کۆمەکەکانیان بۆ هەوڵی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا کەم بکەنەوە، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر ناکۆکیـیەکانیان لەگەڵ ئەنکەرە
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە فەرمی پاککردنەوەی شاری ڕەققەیان لە چەکدارانی داعش ڕاگەیاند و دەڵێن توانیویانە ژیانی نزیکەی 450 هەزار کەسی سیڤیلی شارەکە ڕزگاربکەن
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق تاوەکو لەسەر بنەمای دەستوری وڵاتەکە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن
دادگایەکی عێراق ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەغدا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دەرکرد، ئەمەش بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە لەشکر و پـۆلیسی فیدراڵی عێراق
سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانی کارڵس پوچدمۆن ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگدان لەسەر سەربەخۆیی دەدات ئەگەر حکومەتی ئیسپانیا وتووێژیان لەگەڵ نەکات
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر ڕاپـۆرتەکانی ئەم دوایـیانەی باس لە توندوتیژی لە نزیک شاری کەرکوک دەکەن
لینزی گراهام سیناتۆری کۆماری ویلایەتی ساوث کارۆلاینا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری دەردەبڕێت
کۆشکی سپـی کاردانەوەی توندی بەرامبەر بڕێاری دادوەرێکی فیدراڵی هەیە کە جێبەجێکردنی فەرمانێکی ئەم دوایـیانەی سەرۆک ترامپی ڕاگرتووە سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشت بۆ ئەمەریکا لە ژمارەیەک وڵاتەوە
خەڵکی زۆر لە دانیشتوانی کەرکوک شارەکەیان چۆڵ دەکەن و ڕوو لە هەردوو پارێزگای سلێمانی هەولێر دەکەن و دەڵێن نیگەرانیـیان لە دۆخەکە هەیە
سەرۆکی تورکیا داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات پەندێک بە سەرکردەکانیان بدەن لە بەرامبەر ئەوەی وەک دەڵێت نەیانزانیوە بە شێوەیەکی ڕەوایانە کارەکان بەڕێوەبەرن
سەرۆکی عێراق داکۆکی لە هێزەکانی پـێشمەرگە کرد، دەڵێت لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو بەرگریـیان لە شوێنە ستراتیژیـیەکان پارێزگای کەرکوک کردووە و پارێزگاریـیان لێکردوون
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێـکی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و جیهان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا چەند بەرپـرسێـکی لایەنێکی سیاسی تۆمەتباردەکات بەوەی هۆکاری ئەوەبوون هێزەکانی عێراق کۆنترۆڵی شاری کەرکوک بکەن
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی ئەو هاوڵاتیـیە ڕۆهێنگایانەی لە مانگی هەشتەوە هەتا ئێستا لە میانمارەوە پەنایان بۆ بەنگلادیش بردووە، ژمارەیان گەیشتووەتە 582 هەزار کەس
زیاتر نیشـان بده