کۆمەڵێک خۆکوژ و چەکداری تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێـکی پـۆلیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 33 کەس کوژراون و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون
هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان بە پاڵپشتی هێزی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و هەروەها هێزی تایبەتی ئەمەریکایی تەواوی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاربکەن
جۆن مەککەین، سیناتۆری ناوداری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری لەشکرییە لە سیناتدا ڕاگەیاندنێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەرکوک بڵاو کردەوە
وەزارەتی بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی لاداوە لەوەی لۆمەی حکومەتی عێراق بکات بۆ رووداو و توندوتیژییەکانی کەرکوک
ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە لە مەگادیشۆ پایتەختی سۆماڵیا گەیشتۆتە 300 کەس وەک بەڕێوبەرێکی دەزگای تەندروستی وڵاتەکە باسی دەکات
لە ڕاگەیاندنێکی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێونەتەوەییدا هاتووە پێدەچێت ڕووداوەکانی شاری کەرکوک جوڵەیەکی ڕێکخراوی هێزەکان بێت نەک هێرشکردن
لەشکری ئیسرائیل دەڵێت لە قوڵایی ناو خاکی سوریادا هێرشی کردۆتە سەر یەکەیەکی دژە ئاسمانی سوریا و تێکیشکاندووە
لەشکری عێراق دەڵێت هێزە سەربازییەکانی دەستیان گرتووە بەسەر بنکەیەکی سەرەکی ئاسمانی لە باکوری ساری کەرکوک کە بە ناوچە دابڕێندراوەکان دادەنرێت و هەروەهاش دەستیان گرتووە بەسەر فڕۆکەخانەیەک و چەند ناوچەیەکی تر لە دەوروبەری شارەکە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی زۆری خۆی دەربڕی و دەڵێت چاودێری پـێشهاتەکانی کەرکوک دەکات پاش ئەوەی هێزەکانی عێراق و پـێشمەرگە ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت هەزاران کەس ناوچە کوردیـیەکانی شاری کەرکوک چۆڵدەکەن، بەهۆی ئەوەی مەترسیان هەیە شەڕ و پـێکدادان ناوچەکانیان بگرێتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا داوای لە هێزە عێراقی و کوردیـیەکان کرد خۆیان لە زیادکردنی گرژیـیەکان دوربگرن، وە پەنابەرن بۆ وتووێژ و دیالۆگ بۆ ڕاگرتنی گرژیـیەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکیـیەکانی نێوانیان
کاربەدەستانی کورد و عێراقی دەڵێن هێزەکانی عێراق دەستیانکردووە بە جوڵەکردن بەرەو بیرە نەوتیـیەکانی کەرکوک و سەربازگەیەکی لەشکری
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئێران پابەندی ئەو ڕێکەوتنـنامە ناوکیـیە نەبووە کە دوو ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵیدا مۆریکرد، بۆیە ئامادە نیـیە پەسەندی بکات تاران پابەندی ئەو ڕێکەوتنەیە
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە نزیک شاری ڕەققەی سوریا دەڵێت وتووێژەکانی بەڕێوەدەچوون بۆ هێنانە دەرەوەی خەڵکی سیڤیل لە ناوچەکانی شەڕی شاری ڕەققە ڕاگیران، ئەمەش پاش ئەوەی ڕەتکرایەوە چەکدارانی داعش بە سەلامەتی لە ناوچەکە بگوێزرێنەوە
کۆشکی سپی دەڵێت کوبا وەک پـێویست ڕێوشوێنی نەگرتبووەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەو زنجیرە هێرشە ئاڵۆزانەی لەوەتای ساڵی 2016 وە هەتا ئەمساڵ کراونەتە سەر دیپـلۆماتانی ئەمەریکایی لە هاڤای پایتەخت
ئەمەریکا لە ڕێکخراوی یۆنیسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکشێتەوە و دەڵێت لە ئەنجامی کەمتەرخەمیەکانی نێو ڕێکخراوەکەیە و هەروەها تیایدا دژایەتی ئیسرائیل دەکرێت
دوای چەندان ساڵ لە دەستبەسەرکردنیان لە لایەن تۆڕیکی سەر بە گروپی تالیبان ، خانمێکی ئەمەریکای و هاوسەرە کەندەیەکەی و سێ منداڵیان ئازادکران
گوتەبێژی سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و ئێران دەروازەکانی بە ڕووی هەرێمی کوردستان دادەخات، ئەمەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێم لە 25 ی مانگی نۆ بۆ سەربەخۆیی ئەنجامی دا
سهرۆک وهزیری ئیسپانیا ماریانا راخۆی له رۆژی چوارشهممه وتی ئهو له رێبهرانی ناوچهی ئۆتۆنۆمی کهتهلۆنیا داوای روونکردنهوه دهکات ئاخۆ سهربهخۆیان راگهیاند یان نا
زیاتر نیشـان بده