سەرۆک ترامپ خانمێکی دزاینەری جلوبەرگ و جانتای دەستنیشانکردووە بۆ پـۆستی باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا بۆ ئەفریکای باشور
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر 17 سعودی کە تاوانبارن بە کوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی، ئەوەی سەرەتای مانگی دە لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئستەنبوڵ بێسەروشوێن بوو
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پـێشبینی کرد سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور جارێکی دیکە کۆببنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەستبەرداربوونی پـیۆنگیانگ لە بەرنامەی چەکی ناوکی
داواکاری گشتی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت 11 کەس لە کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی تاوانبارن و 5 کەسیان هەستاون بە کوشتنی و پارچەپارچەکردنی تەرمەکەی لە ناو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە ئستەنبوڵ
دادگایەکی تورکیا خانمە گۆرانیبێژێکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک کورد بە 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردن حوکم دا، ئەمەش بە تۆمەتی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو ئاگربەستەی حکومەت لەگەڵ حەماس لە غەززە ڕایگەیاند
حکومەتی عێراق دەڵێت موڵکداری پارچە زەویـیەکی گرانبەهای شاری بەغدای بۆ شارەوانی گەڕاندووەتەوە کە پـێشتر کاربەدەسـتێکی باڵای پـێشوو کردبووی بە ناوی هاوسەرەکەیەوە
ئێران دەڵێت 2 کەسی لەسێدارەداوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی ئابوری، ئەمەش لەم کاتەی ئابوری وڵاتەکە دووچاری گرفتی گەورە بووەتەوە هاوکاتی نوێبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەریدا
سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە هاوتا فەڕەنسایـیەکەی گرت و لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە چەند تێبینیـیەکی نەرێنی لەسەر نووسیوە
جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیان وڵاتەکەی لە کۆنگرەی تایبەت بە لیبیا لە ئیتالیا کشایەوە، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دورخستنەوەی وڵاتەکەی لە هەندێک لەو وتووێژانەی لەو بارەیەوە ئەنجامدرابوون
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International بڕیاری دا ئەو خەڵاتەی لە ساڵی 2009 بە ئونگ سان سوچی دابوو لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، لێی بستێنێتەوە
ڕێکخراوێکی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێران دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لە شاری ئەهوازی باشوری وڵاتەکە 22 کەسیان لەسێدارەداوە لەسەر هێرشەکەی لە مانگی دە کرایە سەر نمایشێکی لەشکری لە شارەکەدا. بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئەم هەواڵە ڕەتدەکەنەوە
دادگایەکی میسر بڕیاری دا پارێزگارێکی پـێشووی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی بکرێت پاش ئەوەی تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبووە کە بەرتیلی وەرگرتووە
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابولی پایتەخت بە لایەنی کەم 6 کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەستان لە هێزەکانی پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا دەڵێن بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک کەنارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا نوقمبووە و لە ئاکامدا 2 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 10 کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێکی واژوکردووە کە ڕێگە نەدرێت بەوانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک دێنە ناو وڵاتەکەوە داوای مافی پەنابەری بکەن
ڕێبەری پارتی مەهەپەی تورکیا گومانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی ئەمەریکا جیدی بێت لەو ڕاگەیاندنەی بڵاویکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
کاربەدەستانی پـۆلیسی ئوسترالیا دەڵێن هێرشبەرێکی بە ڕەچەڵەک سۆماڵی لە شاری مەڵبۆرنی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە چەقۆ لە خەڵکی داوە و لە ئاکامدا کەسێک کوژراوە و 2 کەسیش برینداربوون
دادگایەکی میسر بڕیاری سزای زیندانی دا بۆ 65 کەس بە تۆمەتی پـێکهێنانی گروپـێکی تێرۆرستی سەر بە داعش بە ناوی " تنظيم داعش الصعيد"
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا دەڵێن لەشکری وڵاتەکەیان توانیویەتی ئەو ژن و منداڵانە ڕزگاربکەن، ئەوانەی داعش لە مانگی حەوتەوە لە پارێزگای سوەیدای باشوری وڵاتەکە ڕفاندبوونی
زیاتر نیشـان بده