Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پـێشبینی دەکات سەرۆک ترامپ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور کۆببێتەوە


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پـێشبینی کرد سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور جارێکی دیکە کۆببنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەستبەرداربوونی پـیۆنگ‌یانگ لە بەرنامەی چەکی ناوکی.

مایک پـێنس ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی وڵاتانی کۆمەڵەی ئاسیەن لە سینگاپـور گوتی "لەو بڕوایەداین کۆبوونەوەکە لە پاش یەکی مانگی یەک ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێشتا دەبێت کات و شوێنی دەستنیشانبکەین."

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاگاهی دا لەوەی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ وەک بەڕێوەبەرایەتیـیەکانی پـێشووی ئەمەریکا مامەڵە ناکات، گوتی "نامانەوێت هەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیـیەکانی پـێشوو دووبارەبکەینەوە، وە بە ڕاستی هەردوولا کردوویانە لە ماوەی دەیان ساڵدا، بەڵێن دراوە و سزا هەڵگیراون و یارمەتی ئابوری دراون، بەڵام دواتر بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون."

جێی ئاماژەیە لە 12 ی مانگی شەشی ئەمساڵدا سەرۆک ترامپ بۆ یەکەم جار لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە لە سینگاپـور بەڕێوەچوو و تیایدا هەردوو ڕێبەر ڕێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی گرژیـیەکان و دەستبەرداربوونی کۆریای باکور لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی.

لەو کاتەوە هەتا ئێستا پـیۆنگ‌یانگ هیچ تاقیکردنەوەیەکی موشەکی بالیستی و ناوکی ئەنجام نەداوە و لەگەڵ ئەوەش شوێنی تاقیکردنەوەیەکی موشەکی هەڵوەشاندووەتەوە.

XS
SM
MD
LG