چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق نزیکه‌ی یه‌ک ساڵی خایاند له‌پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێم هێشتا زمانی توندی میدیا له نێوان هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمدا هێور نه‌بۆته‌وه.
ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاڵ و گۆڕێکی تر له ڕیزبه‌ندی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا نیشان ده‌ده‌ن.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له عێراق باس له سه‌ردانێکی سه‌ره‌ک وه‌زیر و جێگره شیعه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌که‌ن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چواره‌مین ساڵیادی کوژرانی ڕۆژنامه‌وانی لاو سه‌رده‌شت عوسمانه که له‌به‌رده‌م کۆلیژی زماندا له هه‌ولێر ڕفێندرا و دواتر ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی نوێی عێراق مافی گه‌لی کورده و ده‌شڵێت هه‌ر که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکرێت ئه‌وا پێویسته له په‌رله‌مانی هه‌ێمی کوردستانی عێراقدا په‌سه‌ند بکرێت.
وه‌ها بڕیاره ڕۆژی سێی مانگی شه‌ش له سوریا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که بکرێت و چاودێریش له‌وبڕوایه‌دان که هه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌م ده‌نگدانه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
له پاش بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق جۆرێک له نیگه‌رانی هاتۆته ئاراوه که لایه‌نه سیاسیه‌کان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خاڵی ناکۆکی خۆیان ده‌خسته ڕوو، نه‌یانتوانی ئه‌و دڵنیاییه له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا دروست بکه‌ن که له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر دۆسێ چاره‌نوسسازه‌کان هاوهه‌ڵوێست ده‌بن.
له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌گوترێت ده‌شێت وێنه‌یه‌ک له یه‌ک کاتدا ببێته وه‌ڵام بۆ چه‌ندان پرسیار و یانیش له‌وانه‌یه بڵاو کردنه‌وی وێنه‌یه‌ک له ڕێپۆرتاژێکی ئاماده‌کراوی ڕۆژنامه‌وانیانه زۆر زیاتر ئامانجی خۆی بپێکێت.
له پاش زیاتر له 22 ساڵی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ یه‌که‌م جاره که‌سێک ده‌بێته سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانه و نه ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه.
عێراقیه‌کان ده‌نگی خۆیان دا له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بنکه‌کانی ده‌نگدانی له حه‌وت ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا کردۆته‌وه.
لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له هه‌وڵێکی زۆردان تا بتوانن نوێنه‌رانی خۆیان بنێرنه به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ساڵی 2003 ه‌وه تا ئێستا هیچ یه‌کێک له‌وه‌ی به کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان ناودێر ده‌کرێت یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه.
لێدانی خه‌نده‌ق له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کوردوستانی سوریادا نیگه‌رانی له نێو کوردی سوریادا به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که گه‌رم و گوڕیه‌کی زۆر به هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌وه دیاره له هه‌موو به‌شه‌کانی وڵاته‌که‌دا به‌ڵام زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی ڕۆژی 30 ی مانگی 4 گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ به دوای خۆیدا ناهێنێت.
ئه‌رکی شاعیر بوون گه‌لێک گرانه و که‌من ئه‌وانه‌ی بتوانن له ئه‌ستۆی بگرن. شیعر هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ موزیک یان ئیقاعێکی پڕ به پێستی خۆیدا تێکه‌ڵ بکرێت و ناوبنرێت شیعر.
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کرێن ئه‌وه‌یه ئایا به‌ها دیموکراسیه‌کان چه‌ندیک پارێزراون و چ جۆره ڕوانین و تێگه‌یشتنێک به دوای خۆیاندا دێنن.
زۆر جار ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌بیستین که ئاماژه‌ن به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی. ڕاگه‌یاندنێکه هێشتا نه‌زانراوه ئایا هزری ناسیۆنالیستی کوردیانه ئاڕاسته‌که‌ی دیارکردووه یان نا.
116 ساڵ به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت به‌ڵام هێشتاش زۆرێک له ڕۆژنامه‌وانان له‌وبڕوایه‌دان کاری زیاتر ماوه بکرێن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری بواری ڕۆژنامه‌وانی کوردی.
ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له وتارێکیدا ئۆباڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان له ئه‌ستۆی دوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌نێت.
زیاتر نیشـان بده