چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق نزیکه‌ی یه‌ک ساڵی خایاند له‌پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان سیناریۆی دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق هه‌یه و بێ له‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت ببێته کاندیدی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێویسته له گه‌وره‌ترین لایه‌نی ناو په‌رله‌مان بێت و ده‌شبێت ده‌نگی زۆرینه‌ی ساده‌ی ناو په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ناکۆکی هه‌یه له‌ناو ماڵی شیعه‌دا به‌ڵام به دوور نازانرێت هاوپه‌یمانیه‌کی هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ چوار ساڵی ئاینده پێکبهێنرێته‌وه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هه‌وڵ له ئارادان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه نوێیه‌ی شیعه‌کانیش پێکبهێنرێت به‌ڵام به‌هۆی ژماره‌یه‌ک فاکته‌ره‌وه مه‌رج نییه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه مالیکی کاندید بکاته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: