عێراقیه‌کان ده‌نگی خۆیان دا له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چی ده‌گۆڕدرێت؟ ئه‌گه‌ر هاوبهندیهکهی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌رکه‌وتن بێنێته‌وه، چ مانایه‌کی ده‌بێت له ڕه‌هه‌ندی سیاسی عێراقیه‌وه؟
کورد به‌شداریه‌کی به‌رچاوی هه‌بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌ڵمه‌تێکی گه‌رم و گوڕی هه‌ڵبژاردنی کرد، به‌ڵام ئایا کورد ده‌توانێت له چوار ساڵی ئاینده‌دا شان به شانی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی مالیکی بڕوات؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه له ده‌مێکدا کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق له ساڵی 2005 ه‌وه تا ئێستا هه‌ر که‌ڵه‌که بوون، کورد چی ده‌کات له به‌غدا و بۆ ده‌بێت بچێته به‌غدا؟
له ڕه‌وشێکی سیاسی وه‌ک ئه‌وه‌ی له عێراقدا هه‌یه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ک قورسه بگوترێت ته‌نانه‌ت پاش هه‌ڵبژاردن لایه‌نه ناکۆکه‌کان متمانه به یه‌ک ده‌که‌نه‌وه و ئیدی یه‌کده‌ست ده‌که‌ونه دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ گه‌لانی وڵاته‌که.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر هاوکێشه سیاسیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردن وه‌ک خۆیان و به‌بێ گۆڕانکاریه‌کی بنچینه‌یی بمێننه‌وه، ئه‌وا پێناچێت مژده به‌خش بێت بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت چوار ساڵی داهاتوو، وه‌ک ده‌ڵێن دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆکانی چوار ساڵی ڕابردوون.
له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌میشه ویستویه‌تی ڕۆڵی پیاوه به‌هێزه‌که ببینێت و هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌شی وه‌های کرد له‌و بنکه‌ی ده‌نگدانه‌ی ده‌نگی خۆی تیادا دا بڵێت سه‌رکه‌وتنی هاوبهندیهکهی مسۆگه‌ره، به‌ڵام باس له‌وه‌دایه به جیاوازی چه‌ند سه‌رده‌که‌وێت له هه‌ڵبژاردندا،
شتێک نییه بشاردرێته‌وه شکستی مالیکی جه‌ژنی ڕکابه‌ره‌کانیه‌تی له ناو بازنه‌ی شیعه‌کاندا و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌ش. هه‌ندێک لادانی مالیکی به چاره‌سه‌ریه‌کی گونجاو داده‌نێن بۆ قه‌یرانی ئاینزایی وڵاته‌که، بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌روادێ و زیاتر بوونی ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری شیعه‌گه‌رایی ئێران له عێراقدا.
به‌ڵێ هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی 2011 ه‌وه له عێراق کشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتاش واشنتۆن فشاری خۆی به‌کارده‌هێنێت بۆ عێراقێکی فێدراڵی یه‌کپارچه، هه‌رچه‌نده شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان ئه‌مجاره ئه‌مریکا ئه‌و پشتیوانیه‌ی پێشتر هی مالیکی ده‌کرد ئه‌مجاره پێناچێت بیکات هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌گوترێت ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پاڵپشتیه‌ی هه‌یبووه بۆ مالیکی تا گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه: