وه‌ها بڕیاره ڕۆژی سێی مانگی شه‌ش له سوریا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که بکرێت و چاودێریش له‌وبڕوایه‌دان که هه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌م ده‌نگدانه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ده‌شێت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌وڵ بدات هه‌ڵبژاردن له ڕۆژئاوای کوردستانیش بکات به‌ڵام خه‌ڵک به‌شداری ناکه‌ن چونکه هێشتاش ڕووداوه خوێناویه‌کانی شاری قامیشلو له هزری خه‌ڵکدا ماون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز گه‌دۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌گشتی گه‌لی سوریا له‌و جۆره پرۆسانه‌ی ده‌نگدان له سوریادا تێگه‌یشتوون و ده‌زانن له سیناریۆیه‌ک یان شانۆگه‌ریه‌ک زیاتر هیچی تر نییه که ڕژێمی سوریا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ده‌شڵێت خه‌ڵکی سوریا خۆیان باش ده‌زانن ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی ڕابردوودا چیی به‌سه‌ر هێناون و هه‌ر له ئێستاشه‌وه ده‌زانن ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چۆنه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: