دیبەیتێکی دیکەی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 شەوی سێشەممە لە شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگن بەڕێوەچوو و تیایدا 10 کاندید بەشداریـیان کرد
دەزگای دەستپاکی عێراق (هيئة النزاهة)، دەڵێت بەڕێوبەرایەتی لیکۆڵینەوەی پارێزگای موسڵ ئەو بەڵگەنامانەی دۆزیوەتەوە کە دەیسەلمێنن دیوانی پارێزگا لە سەردەمی پارێزگاری پـێشوو زیاتر لە 11 ملیار دیناری بردووە
ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ بنکە لە ئەمەریکا داوای لە هێزەکانی پـێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە ئەو تۆمەتە ئاشکرا بکەن کە لەسەری ڕۆژنامەوان زوبێر برادۆستی دەستگیرکراوە یان ئازادی بکەن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت سەرۆک ترامپ خوازیارە بەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی یازدەی ساڵی 2020 ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان زۆر کەمبکرێنەوە
کاربەدەستان لە ئەڵمانیا دەڵێن کەسێکی بۆسنیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەلجیکا کردووە بە گومانی ئەوەی دەستی هەبووبێت لە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی ساڵی 2015 ی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا
دادگایەکی چین بڕیاری 12 ساڵ زیندانی دەرکرد بۆ چالاکوانانێکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئەمەش بە تۆمەتی پـێدانی زانیاری دەوڵەت بە لایەنێکی بیانی
دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان دەڵێن ئەمڕۆ هەینی 9 کەسی تاقمی کەشتیـیەکی گواستنەوەی ئێرانیان ڕزگارکردووە پاش ئەوەی لە نێو دەریای قەزوین دووچاری گرفتبووە و داوای بەهاناچوونی کردبوو
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەنجامی وتووێژەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە پـێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا هەرچیـیەک بێت، ئەوان هەر سوورن لەسەر لەناوبردنی هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە نزیک سنوورەکانی وڵاتەکەیان
ئەنەس کەنتەری بە ڕەچەڵەک تورک و یاریزانی تۆپی باسکەی تیپی بۆستن سەڵتیکسی ئەمەریکایی دەڵێت بەهۆی هەڕەشەی کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری نیویۆرک، ڕاهێنانێکی بۆ کۆمەڵێک منداڵ هەڵوەشێنراوەتەوە
ئۆفیسی سەرۆکایەتی تونس ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکەیان کۆچی دواییکردووە لە نەخۆشخانەیەکی لەشکری وڵاتەکەیان
دیپـلۆماتێکی بیلاڕووسیا لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا بە سەختی بریندارکراوە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری ورددایە
سەرۆکایەتی لەشکری کۆریای باشور دەڵێت کۆریای باکور بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێـی بە لایەنی کەم دوو موشەکی هەڵداوە لە ناوچەیەک لە نزیک وۆنسانی سەر کەناری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە
ڕۆبەرت مۆلەر لێکۆڵەری تایبەت لە کەیسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەردەم کۆنگرێس گوتی ڕاپـۆرتەکەی لە بارەی لێکۆڵینەوەکان بە تەواوی سەرۆک ترامپ بێتاوان دانانێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پـێشنیارە نوێـیەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە مەسەلەی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا کەموکوڕیـیان تێدایە و تورکیا ئەوەی پـێ قبوڵ نیـیە
سەرچاوەیەکی دیپـلۆماسی بەریتانیا ئەو ئیدیعانەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕەتکردەوە کە دەڵێن بەریتانیا نێوبژیوانێکی ناردووە بۆ وتووێژکردن لەسەر مەسەلەی ئازادکردنی کەشتیە نەوتەیـیەکەی بەریتانیا
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و تیایدا پـیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی پـێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا مارک ئەسپەری بۆ پـۆستی وەزیری بەرگری پەسەندکرد، ئەمەش دوای حەوت مانگ لە دەست لەکارکێشانەوەکەی جێم ماتیس بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆک ترامپ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێبەری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کە بەمەش دەبێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی
دەسەڵاتدارانی عێراق گۆڕێکی بە کۆمەڵی سەردەمی سەدام حسێن دیکتاتۆری پـێشووی عێراقیان هەڵداوەتەوە کە ئێسکوپـروسکی زیاتر لە 70 کەسی تێدایە، لەوانە ژمارەیەکیان منداڵ بوون
سەرۆکی ئەمەریکا ئەو ئیدیعایەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕەتکردەوە کە دەڵێن تۆڕێکی سیخوڕی ئەمەریکایان ئاشکراکردووە و 17 کەسیان دەستگیرکردووە
زیاتر نیشـان بده