سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەری عێراق داوای کردووە جێگرێکی یان وەزیرێکی حکومەتەکەی ڕاسپـێردرێت بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران و کارەکانی ڕۆژانە.
نوێنەری بەلجیکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئێستادا سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، دەڵێت چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لە بارەی ڕەوشی ئیدلیب ئەنجام بدات
سەگێکی ماڵی لە هۆنگ کۆنگ تاقیکردنەوەی پـزیشکی بۆ کراوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە پاش ئەوەی خاوەنەکەی تووشی نەخۆشیـیەکە بووە
نوێنەری ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کەی بەێڵی هوچیسن لە وەڵامێکدا سەبارەت بە هەواڵی ئەوەی ڕووسیا لە سوریا هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی تورکیا، وتی ئاگادار نیـیە، بەڵام ئەگەر ڕاست بێت ئەوا دەتوانێت ئەمانەی خوارەوە بڵێت
فەرمانڕەوای ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت 33 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکەی تۆمارکراون و 5 کەسیان ویلایەتەکەیان جێهێشتووە و 28 کەسەکەی دیکە ئێستا لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتەکە چارەسەری پـزیشکیان بۆ دەکرێت
پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا لەوەی ڕۆژی پـێنجشەممە دەنگ بدات لەسەر کابینەی حکومەتی پـێشنیارکراو لەلایەن محەمەد عەلـلاوی، دەڵێن بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێن ژمارەیەک کاربەدەستی دیکەی وڵاتەکەیان تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاوکات ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی ئەم نەخۆشیـیە لە تەواوی وڵاتەکە گەیشتە 26 کەس
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزەکانی یەک بست لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا نەکشاونەتەوە و دەشڵێت دەبێت هێزەکانی سوریا هەتا کۆتایی ئەم مانگە لەو ناوچەیە بکشێنەوە
دادگایەکی بولگاریا بڕیاری حوکمی زیندانی 5 ساڵی بۆ پـیاوێکی سویسری دا بە تاوانی تیرۆریزم و قاچاخچێتی چەک
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەو داوایانەی ڕەتکردەوە کە کراون بۆ ڕاگرتنی هێرشی حکومەتی سوریا بۆ سەر ئیدلیب کە بە پشتیوانی مۆسکۆ دەیکرێت
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند پاش ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ دەرکەوت، تاقیکردنەوەی تەندروستی بۆ کراوە و ئەنجامەکان نیشانیان داوە تووشی نەخۆشیـیەکە بووە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پـێنجشەممەی داناوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەتی پـێشنیارکراو لەلایەن محەمەد عەلـلاوی ڕاسپـێردراو بە پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە
سەرۆکی ئەمەریکا بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژی لە هندستانە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگای نەجەفی باشوری عێراق دەڵێت تاقیکردنەوەی پـزیشکی بۆ خوێندکارێکی ئێرانی کراوە و دەرکەوتووە تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ واژوکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان کە شیانی هەیە کۆتایی بە 18 ساڵی شەڕی ناو ئەفغانستان بهێنێت
پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەچوو، ئەگەرچی زانیاریەکان ئاماژە بە کەمی رێژەی بەشداری خەڵک لەم هەڵبژاردندا دەکەن
وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا تۆمارکرا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی هێرشی ئاسمانیـیان لە باکوری ڕۆژئاوا سوریا ئەنجامداوە و لە ئاکامدا شکست بە هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هێنراوە
ئێران دەڵێت 3 حاڵەتی تووشبوونی دیکە بە نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکردووە، ئەمەش دوای ڕۆژێک لەوەی گیان لەدەستدانی 2 کەس لە شاری قوم ڕاگەیەندرا
پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت لە ئەنجامی دوو هێرشی چەکداری جودا بۆ سەر دوو کافتریا و شوێنی کێشانی نێرگەلە لە شارۆچکەی هاناوی ڕۆژهەڵاتی شاری فرانکفورت 8 کەس کوژراون
زیاتر نیشـان بده