وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا کۆبووەتەوە و ئەو ئەنجومەنە نوێنەری شەرعی کوردی سوریایە
دادگای پێداچوونەوەی ئێران بڕیارەکانی زیندانیکردنی هەشت ژینگەپارێزی ڕێکخراوی فارس وەک خۆیان دەهێڵێتەوە.
سەرۆکی سوریا پەیمان دەدات بۆ شکستپێهێنانی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکەی و هەروەهاش دەستبەسەرداگرتنەوەی تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێردەستی گروپە چەکدارەکاندایە.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی چین هەواڵی مەرگی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وچانگ لە شاری وهانیان ڕاگەیاند، بەڵام دواتر گوتیان نەخێر هێشتا زیندووە و چارەسەری تەندروستی بۆ دەکرێت
وەزارەتی دەرەوەی هندستان باڵیۆزی تورکیای لە وڵاتەکەی بانگهێشتکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە هەرێمی کشمیری هندستان
ژمارەیەک موشەک لە بنکەیەکی لەشکری عێراقی داوە کە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکای لێن.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 31 کەسی سیڤیل لە وڵاتی یەمەن کوژراون لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی شەممە کرابوونە سەر هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.
شاندێکی تورکیا سەردانی روسیا دەکات بۆ باسکردنی ڕەوشی هەرێمی ئیدلب لە سوریا.
فەرماندەی باڵای ناتۆ لە ئەوروپا دەڵێت لەم زووانە دەستدەکەنەوە بە مەشق و ڕاهێنانی هێزە عێراقیـیەکان، ئەمەش پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی یەکەوە ڕاگیران لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پـێشووی هێزی قودسی ئێران
دادگایەکی ئستەنبوڵ خانمی نووسەری تورک ئاسلی ئەردۆغانی بەبێ تاوان دانا کە تۆمەتبارکرابوو لەسەر نووسینی لە ڕۆژنامەی ئوزگور گوندەم، ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دایانخست بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردسـتان
فەریبا عادلخا کە ژنێکی فەڕەنسی بە ڕەچەڵەک ئێرانیـیە و لە 24 ی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردووەوە لە ناو زیندانێکی ئێران مانگرتنی ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
بەرپرسانی تەندروستی چین ڕۆژی چوارشەمە ڕایانگەیاند کە ژمارەی مردووان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ زیاتر لە 1100 کەس بەرزبووەتەوە
هێزێکی ئەمەریکا کە پـێکهاتبوو لە ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی زرێپـۆش هەوڵیان دابوو بە نێو گوندێکی عەرەب نشین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلو تێپەڕببن
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێن چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن هەلیکۆپتەرێکی حکومەتیان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان خستووەتە خوارێ، لە یەکێک لەو شوێنانەی هێزەکانی حکومەت هێرشی دەکەنەسەر
هاوکات لەگەل زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئێران و ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە سەدان هەزار ئێرانی لە ڕێـپـێوانێکدا لە تاران، ساڵیادی شۆڕشی 1979 ئێرانیان یادکردەوە
کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕەشید لە عێراق دەڵێت سەرپەرشتیاری گشتی کەناڵەکەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم ماڵەکەی لە بەغدا کوژراوە
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت بەپـێی سەرچاوەیەک، حکومەتی قوبرس لەم دوایـیانەدا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپایی واژوکردووە بۆ کڕینی موشەکی دژە فڕۆکە و کەشتی
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە توندی ئەو هێرشەی شەرمەزارکرد کە دوێنێ چوارشەممە لە شاری نەجەفی باشوری عێراق کرایە سەر خۆپـیشاندەران و بەهۆیەوە بە لایەنی کەم 8 کەس کوژران
سەرۆک ترامپ لە وتاری ساڵانەی خۆیدا، پـشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان لە ئەفغانستاندا، گوتی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە درێژترین شەڕی ئەمەریکا تاوەکو سەربازەکان لە ئەفغانستانەوە بگەڕێنەوە وڵات
سەرۆک ترامپ شەوی سێشەممە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و بە ئامادەبوونی یاسادانەران و کاربەدەستانی باڵای حکومەت و لەشکر و دادوەرانی دادگای باڵا، سێـیەم وتاری ساڵانەی خۆی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـێشکەشکرد
زیاتر نیشـان بده