لە گرتوخانەیەک 7 گیراوی داعش ڕادەکەن و دەسەڵاتدارانی کورد چوار لەو گیراوانە دەستگیر دەکەنەوە.
ناوچەی خوزستان لە ئێران، بە ڕەنگی سوور ئاماژەی بۆ دەکرێت لەم سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا و ڕەنگی سووریش بەو مانایەیە کە لە هەموو ناوچەیەکی تر مەترسیدار ترە.
لەوەتای ساڵی 2011 و دەستپێکردنی قەیرانی سوریا، لەشکری ئیسرائیل بنکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەروەها حزبوڵای لوبنانیشی لەناو سوریادا کردۆتە ئامانج.
ڕێککەوتنی نێوان ئەشرەف غەنی و عەبدوڵا عەبدوڵا، پاش 2 مانگ لە ڕاگەیاندەکانیان دێت بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی مانگی 9ی ڕابردوو کە بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆنز هۆپکینز، کە درەنگانێکی ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە، سەرجەم ئەوانەی تا ئێستا بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە لە ئەمریکادا گەیشتۆتە 87493 کەس و ژمارەی توشبووانیش بە پەتای کۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و 442 هەزار و 924 کەس.
جەستن ئاماش، ئەندامی سەربەخۆی کۆنگرێس دەڵێت لە ئاوەها ڕەوشێکی ئابوریدا، قورسە بتوانرێت کۆمەکی دارایی بۆ هەڵمەتەکانی خۆ هەڵبژاردن بەدەست بهێنرێت.
دو وی، باڵیۆزی چین بۆ ئیسرائیل تەمەنی 58 ساڵ بووە و لە مانگی 2ی ڕابردوودا هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆتە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل.
دەسەڵاتدارانی تورکیا 4 سەرۆک شارەوانی ئەندامی پارتی گەلانی دیموکرات (هەدەپە) دەستگیردەکەن بە تۆمەتی تێرۆرزم و یارمەتیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
لە ئەمریکا تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 2 ملیۆن و 900 هەزار کەس، داواکاری یارمەتی بێکارییان تۆمارکردوە.
سەرەک وەزیری ژاپۆن لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا، باری نا ئاسایی لە 39 هەرێمی وڵاتەکەدا هەڵگرتووە، بەڵام لە 8 هەرێمدا ڕەوشەکە وەک خۆی هێڵدراوەتەوە.
دەزگای تەندروستی و دەرمان لە یەکێتی ئەوروپا وەها پێشبینی دەکات لە چەند مانگی داهاتوودا دەرمانی چارەسەر کردنی پەتای کۆرۆنا بکەوێتە بەردەست.
بەپێی لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئەفغانستان ئامانجی هێرشبەرەکە بنکەیەکی سەربازی بووە، بەڵام بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست خۆی تەقاندۆتەوە.
سێ سەرچاوە لە حکومەت و دەزگا ئاسایشیـیەکانی عێراق گوتویانە بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراک و ئاژەڵ لە ئێران و سوریاوە بە قاچاغ دەهێنرێنە وڵاتەکەیانەوە، سەرەڕای فەرمانی توندی حکومەت بۆ ڕاگرتنی هاوردەی ئەو جۆرە کاڵایانە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تورکیا نەوجەوانانی سوریایی خوار تەمەن 18 ساڵ چەکداردەکات و ڕەوانەی لیبیایان دەکات بۆ شەڕکردن لە دژی هێزەکانی حەفتەر
عەلی بەشار، بڕیاری 15 ساڵ زیندانیکردنی لەسەر درا بەبێ ئەوەی هیچ لێبوردنێک بیگرێتەوە.
ئانکەرە دەڵێت ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی لیبیادا مۆری کردوە، مافە ئابوریەکانی دابین دەکات لە ڕووبەرێکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا و ڕێگە بە هیچ پڕۆژەیەکیش نادرێت بەبێ پەسەندکردنی لەلایەن ئانکەرەوە.
دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن لەو ناڕەزایی دەربڕینەدا نەوجەوانانی ژێر تەمەن 18 ساڵیش بەشدارییان تیادا کردووە، ئەوانەی خەڵکی گەورەیان لەگەڵدا نییە.
سەرۆکی سوریا وەزیری بازرگانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەگۆڕێت هاوکاتی هەروادێ و بەرزبوونەوەی ئاستی قەیرانی ئابوری لەناو سوریادا و هەروەهاش دابەزینێکی بەرچاوی نرخی دراوی سوریایی.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری نوێ ئەنجامداوە و بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پـیرۆزبایی لێکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، بەتوندی ناڕەزایی وڵاتەکەی دەربڕیوە لەسەر ئەم بڕیارەی ئەمریکا و بە ڕەفتارێکی هەڵەی ئەمریکا و بە بەشێکیش لە هەڵمەتی سیاسی بۆسەر میدیای چین ناودێری دەکات.
زیاتر نیشـان بده