دادگایەکی پێداچوونەوە لە ئەڵمانیا داوای تاوانبارێکی عێراقی ڕەتکردەوە.
ئەو پەنابەرە عێراقییە داوای کردووە پێداچوونەوە بەو بڕیارەی دادگادا بکرێت کە لەسەری دراوە بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 14 ساڵی ئەڵمانیایی و دواتر کوشتنی کچەکە.
عەلی بەشار، بڕیاری 15 ساڵ زیندانیکردنی لەسەر درا بەبێ ئەوەی هیچ لێبوردنێک بیگرێتەوە.
پرۆسەی دادگاییکردنەکە 4 مانگی خایاند و پشێوییەکی بەرچاویشی بەدوای خۆیدا هێنا لە دۆسێی کۆچبەریدا لە ئەڵمانیا.
عەلی بەشار، لە مانگی 5ی ساڵی 2018 دا دەستدرێژی کردبووە سەر سوزانا فیڵدمان، دواتریش کوشتویەتی.
دوابەدوای ئەو تاوانە، عەلی و کەسوکارەکەیشی، لەناکاو دەستبەرداری داواکەیان بوون بۆ مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا. دواتر لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە لە عێراق دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دەست پۆلیسی ئەڵمانیا و بۆ دادگاییکردن دەیگەڕێننەوە بۆ ئەڵمانیا.
بڕوا وایە لە مانگی 10ی ساڵی 2015دا عەلی بەشار گەیشتبێتە ئەڵمانیا.
دادگای پێداچونەوەی فێدراڵی ئەڵمانیا، بڕیاریدا هیچ پێداچونەوەیەک بە بڕیارەکەی 28 ی مانگی چواردا نەکاتەوە کە لەسەر عەلی بەشار دراوە.