بەپێی نوێترین ئاماری ئێران بڵاوی کردۆتەوە، تا ئێستا 6685 کەس لە وڵاتەکەدا بەهۆی کۆڤید19وە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەرجەم ئەوانەی لە ڕوسیا توشی ئەم پەتایە بوون ژمارەیان گەیشتۆتە زیاتر لە 221 هەزار کەس و هەروەها زیاتر لە 2000 کەسیش بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیانیان لەدەستداوە.
وڵاتی چین بەرزبوونەوەیەکی تری ڕادەگەیەنێت لە ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا
حکومەتی تورکیا ڕێنومایی توندی گرتۆتەبەر بۆ کردنەوەی بازاڕەکان، لەوانە وەرگرتنی پلەی گەرمی لەش لە کڕیارەکان و چوونە ژوورەی خەڵک بۆ هەر یەکێک لەو بازاڕانە بە ژمارەی سنوردارە و هەروەهاش دڵنیابوون لەوەی هەر کڕیارێک دەبێت دەمامکی کردبێت.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت، ئەو موشەکە بە هەڵە بەر کەشتییەکەی تر کەوتووە هاوکاتی ئەو مەشق و ڕاهێنانەی بە چەکی ڕاستەقینە دەکرا لە سنوری ئاوی جومانە لە کەنداوی فارسدا.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لەسەر ئەم هێرشە دەڵێت، هێزەکانی حکومەت بەرپەرچی ئەو هێرشەی تاڵیبانی داوەتەوە و زیانی گیانیش لەناو تاڵیباندا هەیە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارە نەکردووە.
دادپارێزی گشتی لە باشوی ئەڵمانیا ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاندووە گومانبارەکە دەڵێت ئەو ڕەفتارەی کردویەتی لەو ڕقەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەرامبەر تورکەکان هەیەتی.
ئەم هێرشانەی ڕۆژی یەکشەممە لە دەوروبەری دوا ناوچەی ژێر دەستی ئۆپزسیۆنی چەکداری سوریادا کراون و شەڕەکانیش قورس بوون و نزیکەی 35 کەس لە هەردوو لا کوژراون.
لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا، پێکدادان لە نێوان هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە و خۆپیشاندەراندا ڕوویانداوە و ئەمەش پێدەچێت کۆتاییەک بێت بە نزیکەی ئەو 3 مانگەی ئارامبوونەوەیە و هەروەهاش دوای چەند ڕۆژێکە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
وتەبێژی حکومەتی ئیران دەڵێت تاران ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕی تەواوەتی گیراوەکان لەگەڵ ئەمریکادا بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت.
لە دانیشتنەکەی کۆنگرێسدا، هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ شێوازی سەروسەودا کردنی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن ئیڤانکا و هاوسەرەکەشی، گارید کوشنەر، پشکنینی تەندروستییان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
پـرۆسهی پشكنینی ههڕهمهكی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای ههڵهبجه دهستیپێكرد و له سهرهتای كردنهوهی تاقیگهی پشكنینی كۆرۆنا له پارێزگای ههڵهبجه 250 پشكنین كرا و لهو ڕێژهیهش 2 كهسیان پۆزهتیڤ بوون
ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئەمەریکا پـیشنیاریانکردووە جادەی بەردەم باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن ناوەکەی بگۆڕدرێت بۆ ناوی ئەو پـزیشکە چینیەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکرد
عەبدول غەنی نوری، فەرمانڕەوای ناوچەی گولران لە هیرات ئەمڕۆ گوتی" پـێنجشەممەی ڕابردوو 50 ئەفغانی فڕی دراونەتە ناو ڕووباری هەریڕود و هەتا ئێستا تەرمی 17 کەسیان دۆزراونەتەوە."
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەمریکا زیاتر لە 2000 کەس گیانیان لە دەستداوە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە
لایەنە سیاسیـیەکانی عێراق لە پاش چەندین مانگ لە مشتومڕ و ناکۆکی لەسەر پـێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، بۆ دواجار توانیان حکومەتێک پەسەند بکەن
لەشکری عێراق ڕایگەیاند 3 موشەکی کاتیوشا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان لێنەکەوتووەتەوە
ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت پێدەچێت فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەو هێرشانەیان کردبێتە سەر بیابانی دەوروبەری شاری مەیادین و هەردوو شارۆچکەی ساڵحیە و قورییە، وە دەشڵێت ئەوانەی کوژراون، ئێرانی و عێراقیشن.
بەپێی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە پیۆنگ یانگ، بەخشینی ئەم مەدالیای جەنگە بە سەرۆکی کۆریای باکور، بە بۆنەی 75ەمین ساڵیادی سەرکەوتنە بەسەر ئەڵمانیای نازیدا.
زیاتر نیشـان بده