کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراقیش پێناچێت ته‌با بن له‌سه‌ر باشترین شێوه‌ی شکستپێهێنانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوکاتی ئه‌وه‌ی پێده‌چێت شارێکی تری عێراقییش بکه‌وێته ژێر ده‌ستی تێرۆریستان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق فلیمی ڤیدیۆیی هێرشه ئاسمانیه‌کانی بۆسه‌ر شوێنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بڵاوکردۆته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاری ڕومادی.
به‌ڵام ئه‌م هێرشانه نه‌یانتوانی ڕێگه له توندڕه‌وان بگرن له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر 3 گوندی ده‌وروبه‌ری شاری ڕومادیدا بگرن.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هه‌زاران خێزان شاری رومادییان جێهێشتووه له‌وه‌تای ئه‌م هێرشه داگیرکاریانه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان پێکردووه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق باسی له‌وه کردووه ده‌توانرا سه‌رکه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بهێنرێت دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌گه‌ر هاتبا و هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زووتر ده‌ستیان پێکردبا.
هاوکات گه‌وره ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری عێراقله سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیه‌کان توانیویانه ده‌ست بگرنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی باشوری گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وت له عێراقدا.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌یاد ئهللوهێبی به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی ڕاگه‌یاندووه له‌شکری عێراق به پشتیوانی ژماره‌یه‌ک یه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان توانیویانه ئه‌مڕۆ ههینیشارۆچکهکانی ئهلمهلحه و ئه‌لمه‌زره‌عه ئازاد بکه‌نه‌وه که ڕێک 3 کیلۆمه‌تر دوورن له پاڵاوگه‌ی بێجیه‌وه.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌یاد ده‌ڵێت له‌م شه‌ڕانه‌دا به‌لانی که‌م 160 توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کوژراون و ده‌شڵێت هێزه ئاسایشیه‌کان له هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی دوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌کیدان له ده‌وروبه‌ری پاڵاوگه‌ی بێجیدا پاش ئه‌وه‌ی توندڕه‌وانی سوننه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشێکی گه‌وره‌یان کرده سه‌ر دامه‌زراوه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی.