که‌سێکی ئه‌مریکایی له ستانی ئۆهایۆ که به مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا گوناهبار کراوبووه، ده‌ستگیرکراوه.
دادپارێزان ده‌ڵێن عه‌بدولڕه‌حمان شێخ موحه‌مه‌د ڕۆژی 5شه‌ممه به تاوانه‌کانی دابینکردنی یارمه‌تی و کۆمه‌ک بۆ تێرۆریستان گوناهبار کراوه و ده‌شڵێن ساڵی پار له سوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ڕێنوماییه‌کانی مه‌لایه‌کی پێبووه بۆ کوشتنی سه‌ربازی ئه‌مریکایی له گرتوخانه‌یه‌کی له‌شکریدا له ستانی ته‌کساس.
عه‌بدولڕه‌حمان شێخ موحه‌مه‌د، یه‌که‌م جار له مانگی دووی ڕابردوودا به تاوانی تێرۆریزم ده‌ستگیر کرابوو.
برایه‌کیشی له مانگی 6 ی ڕابردوودا له ده‌مێکدا شان به شانی تێرۆریستان شه‌ڕی ده‌کرد کوژراوه.