براک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا 450 سەربازی دیکەی ئەمەریکایی ڕەوانەی عێراق بکرێن تاوەکو مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان بکەن و هەروەها فەرمانی کردووە بە خێرابکرێت لە ڕەوانەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پـێشمەرگە
کاربەدەسـتانی میسر دەڵێن 3 چەکدار هەوڵێان دابوو هێرشێـکی تێرۆرستی بکەنە سەر شوێنێـکی گەشتیاری لە باشوری وڵاتەکەیان، بەڵام هێزەکانی ئاسایش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئاکامدا دووانیان کوشتوون و ئەوی دیکەیان بە برینداری دەسـتگیرکردووە
چەکدارانی سەر بە ئەلقاعیدە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕیان لە دژی چەکدارانی سەر بە داعش لە ناوچەکەیان ڕاگەیاند پاش ئەوەی ڕێبەرێـکی گەورەیان بە دەسـتی چەند چەکدارێـک کوژرا
چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر سەرۆکی ڕێـکخراوێـکی خێرخوازی ئیسلامی لە شاری دیاربەکر و کوشتوویانە و پاشان ئاژاوەی لێـکەوتووەتەوە و 2 کەسی دیکەش کوژراون
سەرۆکی تورکیا دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی سەرۆک وەزیر ئەحمەد داوود ئۆغڵوی پەسەندکرد و ڕایسپاردووە کارەکانی حکومەت ڕایی بکات هەتا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پـێـکدەهێنرێت
لە پـشـکنینێـکی ئەم دوایـیانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمەریکا کە بە TSA ناسراوە، دەرکەوتووە کە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەیان شکستی هێناوە لەوەی بزانێت 73 لە کارمەندەکانی مەترسی پەیوەندی بە تێرۆرزمیان لەسەر هەیە
کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن چەند چەکدارێـکی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ئەنجومەنی شارۆچکەی عامریـیەی فەلـلوجە لە پارێزگای ئەنبار و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 2 کەس کوژراون
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ بەرازیل بانگکردووەتەوە پاش ئەوەی سیناتی بەرازیل بڕیارێـکی پەسەندکرد کە تیایدا کوشتنی بە کۆمەڵی ئەرمەنەکان، ئەوەی سەدەیەک لەمەوبەر لە سەردەمی ئیمپـراتۆریـیەتی عوسمانی ڕوویدا بە جینۆساید ناودێرکرد
دادگایەکی میسر بڕیاری حوکمی ئیعدامی بۆ 11 کەس دەرکرد بە تاوانی بەرپـرسیارێتی لە ئاژاوەکانی سـاڵی 2012 ی نێو یاریگای تۆپی پـێی شاری پـۆرسەعید کە بەهۆیەوە زیاتر لە 70 کەس کوژران و سەدان کەسی دیکە برینداربوون
بەپـێی ئەنجامە نافەرمیـیەکان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) توانیویەتی 80 کورسی لە پەرلەمانی نوێی تورکیا بـباتەوە، لەوانە 11 کورسی هەر لە شاری ئستەنبوڵ بووە، ئەمەش بە سەرکەوتنێـکی گرنگ بۆ هەدەپە دادەنرێت.
بەحرەین دەڵێت گروپێـکی شیعەی دژە حکومەتی هەڵوەشاندووەتەوە کە لە پشـت چەند هێرشەکەوە بووە
چالاکوانان دهڵێن هێرشهکانی ئاسمانی حکومهت بۆ سهر گوندێـکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لانی کهم 49 کهسی کوشتووه
ڕێبەرانی وڵاتانی گەورەی پـیشەسازی جیهان کە بە گرووپی 7 ناسراون بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکانیان لە کرونی باشوری ئەڵمانیا
ئاژانسی IRNA لە زاری غوڵام حوسەین موحسینی گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران بڵاویکردەوە کە گوتویەتی حەمید بەقائی جێـگری سەرۆکی پـێشوو ئەحمەدی نەژاد ڕۆژی دووشەممە دەسـتگیرکرا. ئاژانسەکە هیچ زانیاری زیاتری نەدا
ئهگهر ڕێژهکان نهگۆڕن ئهوا ههدهپه 80 کورسی له پهرلهمانی نوێی تورکیا دهبێت
بەپـێی هەواڵەکان و قسەی گەواهیدەران دوو تەقینەوە لە گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە دیاربەکر ڕوویداوە و لە ئاکامدا 3 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و نزیکەی 100 کەس برینداربوون
دادگایەکی شاری ئۆستن لە تەکساس ڕۆژی هەینی بڕیاری دا مایکڵ ۆڵفی تەمەن 24 سـاڵ بۆ ماوەی 82 مانگ زیندانی بکرێت پاش ئەوەی بە بەڵگەی تەواو لەسەری دەسـتگیرکرابوو.
میخائیل یۆحەنـنا کە بە تاریق عەزیز ناسرابوو و یەکێـک بوو لە بەرپـرسە باڵاکانی سەردەمی سەدام حسێن ڕۆژی هەینی لە تەمەنی 79 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد
کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن چین هێرشێـکی گەورەی کردووەتە سەر تۆڕێـکی کۆمپـیوتەری دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا کە تیایدا زانیاری هەیە لە بارەی ملیۆنان فەرمانبەری حکومەت
گەواهیدەران و سەرچاوە ئاسایشیـیەکان دەڵێن بەهۆی هێرشێـکی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ناوچەیەکی شارۆچکەی حەویجەی ژێر دەستی داعش بە تەواوی وێرانبووە و بە دەیان کەسیش کوژراون
زیاتر نیشـان بده