چەکدارانی سەر بە ئەلقاعیدە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕیان لە دژی چەکدارانی سەر بە داعش لە ناوچەکەیان ڕاگەیاند پاش ئەوەی ڕێبەرێـکی گەورەیان بە دەسـتی چەند چەکدارێـک کوژرا کە سەرودەموچاویان پـێچابوو. بەپـێی هەواڵەکان شەڕ لە نێوانیان هەڵگیرساوە و هەتا ئێسـتا 11 کەس لە هەردوو لایان کوژراوە.
دوێنێ سێشەممە لە شاری درنەی باکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیا ناسر ئەلعکر جێـگری سەرۆکی گروپی ناسراو بە ئەنجومەنی شورای موجاهیدین بە دەسـتی ئەو چەکدارە نەناسراوانە کوژرا لەگەڵ سـالم ئەلحوتی یاریدەدری. ئەلعکر لە مێژەوە سەر بە ئەلقاعیدە بووە و کاتی خۆی لە ئەفغانسـتانیش شەڕی کردووە.
گروپەکە کە ڕێـکخراوێـکی سەر بە ئەلقاعیدە ئەمڕۆ چوارشەممە بەیانـنامەیەکی لەسەر کوشتنەکە دەرکرد و تیایدا چەکدارانی داعشی لە هێرشەکە بەرپـرسیارکرد و داعشەکانی بە ستەمکار و تاوانکار ناودێرکرد. پاشان بەڵێنی دا شەڕی داعش بکەن هەتا تاکیان نەهێڵن.